|
ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا داوای پشتگیری له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کات |
Thursday, October 13, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی به‌رده‌وامی سه‌رکوتکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریاوه، ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا له وڵاتانی ئه‌وروپا پشتگیرییه‌کانیان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌که فراوان بکه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه بورهان گلیۆن، سه‌رۆکی کاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له‌لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، وڵاتانی خۆرئاوا هه‌وڵی ته‌واویان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی روسیا له‌به‌رامبه‌ر سوریا بگۆڕن.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که هه‌ردو وڵاتی روسیا و چین، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا مافی ڤیتۆیان به‌کارهێنا، بۆ ده‌رکردنی بڕیارێک سه‌باره‌ت به‌ئیدانه‌کردنی روداوه‌کانی سوریا.
له‌هه‌مان کاتدا سه‌رۆکی کاتی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، داواشی له وڵاتانی ئه‌وروپا کرد هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی پشتگیرکردنی زیاتری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا.
|
|
|