Print
 هه‌ولێر؛ له‌دژی‌ گۆشه‌گیركردنی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زایی‌ ئه‌نجامدرا
Thursday, October 13, 2011

(سبه‌ی):
له‌دژی‌ (79) رۆژ گۆشه‌گیركردنی‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک له‌ كوردانی‌ باكور و باشور خۆپیشاندانێكی‌ ناڕه‌زاییان بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران به‌یاننامه‌یه‌كیان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كردو تیایدا داوایان كرد، فشاربخه‌نه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ توركیا، تا گۆشه‌گیركردنی‌ ئۆجه‌لان هه‌ڵبگرێ‌ و پرسی‌ كورد به‌ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌ربكات.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان رۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌ خۆی‌ ببینێ‌ داوا له‌ توركیا و  PKKبكات، ئاگربه‌ستی‌ دولایه‌نه‌ رابگه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان‌ رۆڵی‌ ناوبژیوان ببینێ‌ و هه‌رلایه‌نێك پابه‌ندی‌ ئاگربه‌ست نه‌بو ئیدانه‌ی‌ بكات.
له‌كۆتایی به‌یانامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه،‌ داوا له‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم كراوه‌، ‌ده‌ستبه‌رداری‌ پشتگیری‌ ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ كوردستان و تاوانباركردنی‌ بزاڤی‌ رزگاریخوازی‌ گه‌لی‌ كورد بن.

هه‌ژار ئه‌نوه‌ر

Sbeiy.com © 2007