|
شانۆگه‌ری گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ |
Thursday, October 13, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌درێژه‌ی چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ به‌هاوبه‌شی تیپی هونه‌ری رۆژ شانۆگه‌ری گێژه‌ن نمایش ده‌كرێ.
شانۆگه‌ری گێژه‌ن له نوسینی سلاڤۆمێر مروژیرك و ئاماده‌كردنی فازڵ جاف و ده‌رهێنانی هاوار حه‌میده، هه‌ریه‌ك له "گۆڤار ئه‌نوه‌ر، بارزان سنجاوی، سامان عومه‌ر، رێكان ئه‌حمه‌د سه‌یده" وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شدارن و بڕیاره سه‌عات 4ی ئێواره‌ی رۆژانی 16و17و18/10/2011 له هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایش بكرێت.
له لێدوانێكدا، هاوار حه‌مید ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه وتی"له نوێترین كاری خۆماندا به شانۆگه‌ری گێژه‌ن دێینه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و له‌ماوه‌ی 3 رۆژدا كاره‌كه‌مان نمایش ده‌كه‌ین".
شاماژهی به‌وه‌شدا، له‌م شانۆگه‌رییه‌دا هه‌وڵمانداوه كاری جدی بكه‌ین له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ و دیاری ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی كوردستان.
مه‌سعودی مه‌لا هه‌مزه
|
|
|