|
سلێمانی؛ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بانگهێشتی دادگا کراو به به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازاد کرا |
Thursday, October 13, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی له مانگی 4ی ئه‌مساڵدا، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ ئاماده‌بو، دوای ئه‌وه‌ی وته‌ی لێوه‌رگیرا، له‌دادگای سلێمانی به به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی تا رۆژی دادگاییكردنی ئازاد كرا.
فاروق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، وتی: دوای تۆمه‌تباركردنمان بهتهشهیرو ناوزڕاندنی ئه‌فسه‌رێك له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆی سلێمانیدا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ر له سلێمانی ئاماده بوین و له لایه‌ن ئه‌فسه‌ری لێكۆڵنهوهوه، وته‌مان لێوه‌رگیرا، هه‌مو ئه‌و تۆماتانهشمان ره‌تكرده‌وه كه ئاراسته‌ی ئێمه كرابو.
ئه‌وه‌شی وت: له دوای وه‌رگرتنی وته‌كانمان له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ، چوینه به‌رده‌م دادگا و دواتر له لایه‌ن دادگاوه به به‌ڵێننامه‌ی شه‌خسی ئازادكرام.
له‌لای خۆشیه‌وه دانا دارا، پارێزه‌ری یاسایی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه، که "ئه‌و داوا یاساییه‌ی له‌سه‌ر په‌یام تۆمار كراوه كێشه‌ی یاسایی تێدایه و پشبه‌ستو نیه به به‌ڵگه‌ی به‌هێز و یاسایی، بۆیه ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نابێت". |
|
|