|
بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی هه‌رێم، نوێنه‌ری 22 زانكۆی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێرن |
Thursday, October 13, 2011 |
(سبه‌ی):
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) له هوتێل شیراتۆنی شاری هه‌ولێر، كۆنفرانسێك بۆ نوێنه‌رانی 22 زانكۆی ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌چو، بڕیاریشه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ درێژه‌ی هه‌بێت.
ئه‌سكه‌نده‌ر لاسكاریس، كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئه‌وه‌ی رونكردوه‌ته‌وه، كه له‌رێگای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نوێنه‌ری ئه‌و 22 زانكۆیه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاتونه‌ته هه‌ولێر.
باسی له‌وه‌شكردوه: "مه‌به‌ست له هاتنی نوێنه‌رانی ئه‌و 22 زانكۆیه ئه‌وه‌یه كه خوێندكارانی كوردستان بتوانن له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌و زانكۆیانه‌وه بكه‌ن.
كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ئه‌و خوێندكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت بخوێنن له‌و زانكۆیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌توانن سه‌عات 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ و رۆژی شه‌ممه له سه‌عات 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ چاویان به‌و 22 نوێنه‌ره بكه‌وێت.
به گوێره‌ی لێدوانی باڵیۆزه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی سێ رۆژی كۆنفرانسه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن له‌و زانكۆیانه بخوێنن، پێداویستیه‌كانیان ته‌واو ببێت؛ راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ی وه‌رگرتن و ڤیزه‌یان بۆ ده‌كرێت.
هه‌ژار ئه‌نوه‌ر |
|
|