|
باراك ئۆباما: له مێژودا ئێران به تیرۆره‌وه گلاوه |
Thursday, October 13, 2011 |
(سبه‌ی):
له وتارێكدا كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشكه‌شیكرد، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌تیان به ده‌سته‌وه‌يه بۆ تۆماركردنی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌وڵدان بۆ تیرۆركردنی باڵیۆزی سعودیه له وڵاته‌كه‌یان.
ئۆباما له وته‌كه‌یدا وتی: ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی تهواوتیمان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت ئێران تۆمه‌تبار ناكه‌ین.
هاوكات ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه: پلانه‌كه چه‌ند كه‌سێكی ناو ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی له پشته‌وه‌یه‌و پلانی تیرۆركردنهكهش ته‌نها بالێۆزی سعودیه‌ی به ئه‌نجام نه‌گرتوه، به‌ڵكو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیش تێیدا به ئامانج گیراون.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه "له مێژودا ئێران به تیرۆره‌وه گلاوه" و ئه‌وه‌شی وت كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تێك له ئێران‌دا بێته ئاراوه، "له‌گه‌ڵ خواستی گه‌لی ئێران‌دا بێته‌وه".
دوێنێ چوارشه‌ممه، ماڵپه‌ڕی (ئه‌لعه‌ره‌بیه)ی نزیك له ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه، له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له پشت هه‌وڵی تیرۆركردنی باڵیۆزی سعودیه‌وه بوه له واشنتن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی خستبوهرو، كه نه‌ژاد تیمێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی فه‌یله‌قی قودسدا ئاماده‌كردوه بۆ كوشتنی ئه‌و باڵیۆزه‌ی سعودیه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری سیاسی و راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و بیانی.
به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ عهرهبیهنێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌ئی كێشه‌ی بۆ دروستبوه، له كۆبونهوهیهكیدا له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌ئی، نه‌ژاد پێشنیاری ئه‌وه‌یكردوه ئێران هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ تیرۆركردن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بخاته گه‌ڕ، به‌و مه‌به‌سته‌ی رێ له گۆڕینی رژێمی ئێران بگیرێت به‌هۆی ته‌وژمی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه، كه له ئێستادا خامه‌نه‌ئی نیگه‌ران كردوه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وا پیشان بدات به‌هاری عه‌ره‌بی سروشی له شۆڕشی ئیسلامی ئێران وه‌رگرتوه.
پاش ئه‌وه‌ی ئێرانی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵیداوه باڵیۆزی سعودیه له واشنتۆن تیرۆر بکات، ئه‌مه‌ریکا هۆشداری دا هاوڵاتییه‌کانی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له‌ئه‌گه‌ری هێرشکردنه سه‌ریان. |
|
|