|
مامۆستایانی هاوبه‌ش ستایشی سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كات |
Friday, October 14, 2011 |
(سبه‌ی):
له راگه‌یاندنێكدا که وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی)نێردراوه، هه‌رچوار لیستی مامۆستایانی كۆمه‌ڵ و سه‌رده‌م یه‌كگرتو سه‌ربه‌خۆ، كه به‌لیستی هاوبه‌شی مامۆستایان ناسراوه، سوپاسی سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ به‌شداریکردنیان له هه‌ڵبژاردنی 2ی 12ی یه‌كێتی مامۆستایان.
مامۆستایانی هاوبه‌ش له‌و سوپاسنامه‌دا، دوپاتی ده‌که‌نه‌وه، كه وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایان له سكرتاریه‌ت و لقه‌كاندا، پابه‌نده‌بن به بهڵێنهكانیانهوه و داكۆكیكار ده‌بن له مافه‌كانی سه‌رجه‌م مامۆستایان.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه:
مامۆستایانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست
به‌ڕێزان دوابه‌دوای به‌شداری به‌رچاو و بێ وێنه‌تان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان) له 2\12\2010 و ئه‌و وێنه جوانه‌ی نهخشانتان له پرۆسه‌ی دیموكراسی و گرنگی به‌هێزكردنه‌وه‌ی رێكخراوه پیشهیهكهتان به‌رهه‌می به‌ستنی كۆنگره‌ی دوانزه‌هه‌می (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان) ی لێكهوتهوه، كه نوێنه‌ره‌كانتان به گه‌رم و گوڕی و به‌رپرسیارێتیه‌وه كۆنگره‌یان گرێدا‌و تێبینی و سه‌رنج و داواكاریه‌كانتان له سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی كۆنگره‌و دانوستان و وتوێژه‌كاندا داكۆكی ته‌واوی لێكرا و كراوه‌ته پێشنیار بۆ سكرتاریه‌ت و ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندن..
ئێمه له لیستی هاوبه‌شی مامۆستایان؛ سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایان و به‌شداربوانی كۆنگره به گشتی ده‌كه‌ین، كه هه‌میشه بوێرانه داكۆكیتان كردوه له مافه‌كانی مامۆستایان و ئێمه‌ش وه‌ك نوێنه‌رانتان له سكرتاریه‌ت و لقه‌كاندا پابه‌ندین به به‌ڵێنه‌كانمانه‌وه و داكۆكیكار ده‌بین له مافه‌كانی سه‌رجه‌م مامۆستایان، له هه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێستێكی پێویست و گرنگ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ راوێژ وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا.
له كۆتاییدا ئێمه له لیستی هاوبه‌شی مامۆستایان پابه‌ندبونی خۆمان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه به سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی كۆنگره و هاوبه‌ش و هاوكارێكی باشی لیستی مامۆستایانی كوردستان و لیسته‌كانی تری به‌شداربو ده‌بین بۆ سه‌رخستنی كاری پیشه‌یی و چالاككردنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان.
لیسته‌كان
مامۆستایانی سه‌رده‌م
مامۆستایانی یه‌كگرتوو
مامۆستایانی كۆمه‌ڵ
مامۆستایانی سه‌ربه‌خۆ
لیستی هاوبه‌شی مامۆستایان |
|
|