|
ئه‌مه‌ریكا: له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌نده‌ی راسته‌وخۆمان هه‌یه |
Friday, October 14, 2011 |
(سبه‌ی):
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی تاران به تیرۆركردنی باڵیۆزی سعودیه له واشنتن، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه كردوه.
ڤیكتۆر نۆلاند، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوێنێ پێنجشه‌ممه به رۆژنامه‌نوسانی وتوه: ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆمان هه‌یه، من زانیاری زیاتر له‌وباره‌وه به ئێوه ناڵێم به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد‌و ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه هه‌وڵی گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن له‌و وڵاته. |
|
|