هەدەپەو شکاندنی دەروازەکانی باکور

رێزان شێخ دلێر

هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی تورکیا. جیاواز لەتەواوی هەڵبژاردنەکانی پێشو دەستی بە پڕوپاگەندەکانی خۆیکرد، تا ئێستا حوکومەتی تورکیا ٢٤ دەورەی هەڵبژاردنی تێ پەڕاندوە، بەڵام هیچیان ئەوەندەی ئەم هەڵبژاردنە خاوەنی ستراتیژیەتی تایبەتی خۆی نەبوە، ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەرکردنی وڵاتانی ئەوروپاو، ئەمەریکاو، رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەتایبەتی، بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) بو لەکایەی سیاسی  وڵاتێکی وەک تورکیادا بە مۆدێلێکی دیکەی خەباتی سیاسی و یەکێتیەکی نەتەوەیەوە دەربکەوێت.

گومان لەوەدا نیە بەو هێزو توانایەوە کە پیشانی جیهانی داوە چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێ رێژەی لە ١٠% دەنگەکان تێپەڕێنێت و جێگای چارەنووس سازی خۆی لەمەجلسی حوکمی تورکیادا بەدەستبێنێت. ئەوەی ئێستا جێگای چاوەڕوانی و هەم ئومێدی چینی رۆشنبیرو ئازادیخوازانی گەلی کوردو تورک و دونیایە سەرکەوتنی (HDP)یە لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا، و هەروەها لەبەرچاوگرتنی ئەو کارەساتەیە کە بەدڵنیاییەوە لەدەرەنجامی شکستی (HDP) دا دوچاری پرۆسەی دیموکرسی دەبێتەوە لەتورکیا، بەتایبەت لە ئێستادا کە خەونی هەرەگەورەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەیە خۆی بەتەنیا حوکم بگرێتە دەست و دەستوری وڵات لەڕیشەوە بگۆڕێت و بە خواستی خۆی دەستورێکی نوێ بنوسێتەوە.

ئاردۆغان لەسەردانی ئەم دوایانەیدا بۆ بەلژیک و ئەڵمان بەئاشکرا ئەوەی راگەیاند کە بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکاندا رێگایەکی دیکە بۆ تورکیای نوێدەکاتەوە، تا ئەو شوێنەی لەیەکێک لەچاوپێ کەوتنە تەلەفزیۆنیەکانی سوکایەتی بەو ڕۆشبیرانە ئەکات کەدەنگ بە پارتێکی وەک (HDP) ئەدەن و پێیان ئەڵێت من بەئەوانە ناڵێم رۆشنبیر بەڵکو ئەڵێم رەشبیر، لێرەوە دەکرێت ریشە قوڵەکانی فیکری ئیستیبدادیەتی ئاردۆغانی بۆ تورکیای نوێ ببینین، کە تەنانەت هەمو ئەو نەغمە سیاسیانەش کە لەگەڵ زەوقی ئایدیۆلۆژی رەجەبدا ناگونجێت پەلامار دەدرێن، کەوابێت بەهاتنە سەرحوکمی ئەم پیاوەو سەرکەوتنی پارتی داد و گەشەپێدان  AKPوەک چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەگەر لە دەرنجامی شکستی (HDP)ەوە بەدی بێت، ئەوا بەتەواوەتی سەنگ و قورسایی هێزە کوردیەکان کەم دەبێتەوە.

پەیڕەوی کردن لەدەستورێک کە پارتی داد و گەشەپێدان  AKP بەتەنیا دایبنێت، زیانی گەورە لە ئەو بیرۆکەکەی[عەبدوڵا ئوجەلان] ئەدات کەبە هەڵوەشاندنەوەی بەدەپەو بنیا دنانی (HDP) وەک تاکتیکێکی سیاسی ئەنجامیدا. ئەڵبەتە بەیەکخستنی چەپ و هێزە رادیکاڵەکان و کەمایەتیەکانی دیکەی نێو تورکیا دروستیکرد، ئەم میتۆدە سیاسیەی سەرۆک ئاپۆ وەک یاریەکی سیاسی مۆدیرن لە لایەن چاودیرانی سیاسیەوە لێکدەدرێتەوە کە خواستی ئۆچالان بریتیە لە سەر ڕێگا خستنی دیمۆکراسیەتێکی حەقیقی بۆ هەموو گەڵانی ناوچەکە نەک بە تەنها بۆ گەلی کورد یان پارتی ئازادی گەلان. مەبەست لە دروستکردنی (HDP) بۆ ئۆجالان چەندە خزمەت کردن بو بە دۆزی رەوای کورد، ئەوەندەش لەهەوڵی دیموکراتیزە کردنی وڵاتێکی وەک تورکیا دا بو، دروستکردنی وڵاتێک بۆ هەمو کەمایەتیە ئایدیۆلۆژی و ئەتنی و ئاینیەکان، هەروەها بەدیهێنانی خەونی پارت و کەسایەتیە دیموکرات خوازو رۆشبیرە لیبراڵیەکانی تورکیا بو کە هەمو مافێکی مرۆیی و سیاسی و یاسایی بۆ میلەتی کورد قایلن.

کەوابێت ئەتوانین بڵێن سەرکەوتنی (HDP) ئەو تەنها ئاسۆ و روناکییەیە کە لەئێستا بۆ ئایندەی کوردو تورکیا ئەدرەوشێتەوە، دەبێت بەهەر شێوەیەک بێت سەرکەوتنی (HDP) وەک یەکەمین ئامانج بۆ سەرکەوتنی دیموکراسیەت و سەربەخۆی تەماشابکرێت بەسەر حوکمی تاک لایەنی و رەگەز پەرستی و کۆنە پەرستیدا، پارتی ئازادی گەلان لەڕێگای شۆڕشی مەدەنی و سیاسەتی بەرجەستەو کامڵەوە لەدەرەوەی مەیدانەکانی جەنگ و کوشتار و خوێن ڕشتن دەیەوێت سەردەمێکی نوێ بۆ تورکیا بەدیبێنێت. بە پێچەوانەوە شکست هێنانی (HDP) ئەو دەرتانە لە حکومەتی تازەی تورکیا ئەگرێتەوە کە بیەوێت گوڕانکاری ریشەیی بەسودی رۆشبیران و گەلی کوردو کەمایەتیەکانی دیکەی تورکیا بکات و دەستوورێک بۆ وڵات پەیڕەو بکرێت کە ڕیگا چارەی ئاشتیانە بکات بەخەمی سەرەکی خۆی  .

پێویستە ئەوە لە بیر نەکەین کەئایندەی کورد لە تورکیا بەتەنها پەیوەست نیە بە کوردانی باکور ئەوەندەی هەر شکست و سەرکەوتنێکی کوردوستانی باکور راستەوخۆ پەیوەندی بەشکست و سەرکەوتنی هەر چوار پارچەکەی کوردوستانەوە هەیە. درەوشانەوەی (HDP) لەنێو پەرلەمان و حوکومەتی نوێ تورکیادا، سەرەتای بەدیهێنانی تەواوی ئەو خەونانەیە کە هەر تاکێکی کورد خەباتی بۆ ئەکات و هەوڵی دەستبەربونی ئەدات.

لێرەوە بانگهێشتی هەمو گەلی کورد دەکەین، پێکەوە پشتگیری لە پارتی ئازادی گەلانی کوردانی باکور بکەین، هەوڵبدەین لێتێگەشتنی هاوبەشی سیاسی و رۆشنبیری و نەتەوەیی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی تورکیا بەرهەم بهێنین،  بۆ ئەوەی هۆشیاریەکی سیاسی نەتەوەیی وەها دروست ببێت کە جومگەکانی خەونی نەتەوەیی گەلی کورد یەکبخاتەوە.
25/05/2015 بینین: 3215
وتاره‌کانی تری نوسه‌ر
با ژنێک سەرۆکی هەرێم بێت...
نوێترین هه‌واڵ...
(سبەى) خۆى نوێ دەکاتەوە ...
ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ هەڵدەبژێردرێن...
به‌رشه‌لۆنه‌ دوه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا...
داعش زیندانی تەدمور دەتەقێنێتەوە...
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: دەستور دەبێت سەقامگیری بەدیبهێنێت...
لیژنەی دەستور هەفتەی چوارجار كۆدەبێتەوە...
بان كی مۆن: 25 هەزار بیانی چونەتەناو گروپە تیرۆرستییەكانەوە...
یەپەگە ئۆپەراسیۆنی دابڕینی داعش لە تورکیا و بەستنەوەی جزیرە و کۆبانی پێکەوە جێبە...
بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت...
گۆڕێکی بە کۆمەڵی ئێزیدییەکان دەدۆزرێتەوە .. تەرمی (20) ژن و (33) منداڵ و پیری تێ...
بەڤیدیۆ؛ سیناریۆکانی دابەش بونی عێراق...
داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە...
عه‌بادی: جیاوازی له‌ نێوان کەوتنی رومادی و موسڵدا هه‌یه‌ ...
عەلی باپیر لە کۆنگرەی حیزبەکەیدا رەخنەی توند لە حکومەت دەگرێت...
(20) سه‌ركرده‌ی داعش لە ئەنبار کوژران...
پێشمەرگە شكست بە هێرشێكی داعش دەهێنێت...
هەرێم و بیلاروسیا پرۆتۆکۆڵێکیان واژۆ کرد...
بیرلسكۆنی: میلان نافرۆشین...
باندێکی (10) کەسى دەستگیر دەکرێن...
شاندێکى گۆڕان بۆ پشتیوانی کورد دەچێتە باکور ...
''لە ساڵێکدا بیانیه‌كانی ناو داعش بەرێژەى (70%) زیادیان کردوە''...
یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان...
بریمه‌ر داوا دەکات چەک بە کورد بدرێت ...
حوسیەکان پارێزگارى سەنعایان کوشت ...
ئێران دەستگیرکردنى چه‌ند تۆڕێكی‌ سه‌ر به‌ داعش رادەگەیەنێت ...