|
رۆژی یەکشەممە موچەی ئەم شوێنانە دەدرێت |
21/05/2015 12:00:27 |
(سبەی):
دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار بەردەوامی هەیە و رۆژی یەکشەممەی داهاتوش موچەی چوار وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، رۆژی یەکشممە (24/5/2015)، موچەی مانگی (سێ)ی وەزارەتەکانی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، شارهوانی و گهشتوگوزار، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژنهوهی زانستی دابەش دەکرێت. |
|
|