Print WWW.SBEIY.COM
 بۆ لەش جوانی، ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە
05/05/2015 11:24:59
(سبەی):
رۆماری دۆس سانتۆس، کە هاوڵاتییەکی بەڕازیلییەو تەمەنی (25) ساڵە، بەهۆی بەکارهێنانی دو مادەو هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانی و دەرکەوتنی لەشێکی جوان، ژیانی خۆی خستوەتە مەترسییەوە.
وەک رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، ناوبراو لەڕێی بەکارهێنانی دەرزی و تێکەڵکردنی زەیت و کحول، شێوەی لەشی تێکچوەو ئێستاش بەوتەی پزیشکەکان باری تەندروستی لەمەترسیدایەو دوچاری چەندین نەخۆشی بوە.