Print WWW.SBEIY.COM
 بەڤیدیۆ؛ لە مەککە ''محەمەدی مەهدی'' دەستگیرکرا
10/05/2015 17:01:56
(سبەی):
عومرەکارێکی یەمەنی لە مەککە دەستگیرکرا کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد محەمەدی مەهدییە و زیانێکی زۆری لە شوشەی راگری ناو حەرەمی مەککە گەیاند.
رۆژنامەی مەدینەی سعودی بڵاویکردەوە؛ عومرەکارێکی یەمەنی لەڕێی کورسییەکی ئاسنەوە بەشێک لە شوشەی راگر و بەربەستی ناو حەرەکی مەککەی شکاندوە و دواتریش لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و رادەستی بنکەی پۆلیسی مەککە کراوە.
رۆژنامەکە بڵاویشیکردوەتەوە کە ئەو عومرەکارە کێشەی دەرونی هەیە و لەوکاتەی لەڕێی کورسیەکی ئاسنەوە کە پیاوە بەتەمەنەکان نوێژی لەسەر دەخوێنن، بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە محەمەدی مەهدییە.