Print WWW.SBEIY.COM
 لەرۆژى لەدایکبونيدا (1.2) ملیار دۆلار چوە گیرفانیەوە
15/05/2015 15:31:44
(سبەی):
مارک زوکەربیرگى دامەزرێنەرى تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک لە رۆژى ساڵیداى لەدایکبونیدا پشکەکانى لە کۆمپانیاکەى بە بەهاى (1.2) ملیار دۆلار زیادى کرد.
ئیوارەى دوێنێ زوکەربێرگ ئاهەنگى جەژنى (31)ەمین ساڵى لەدایکبونى گێڕا و لەو رۆژەدا پشکەکانى ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە بەرێژەى (3.7%) و بەبەهاى (2.93) ملیار دۆلار زیادى کرد و کۆى گشتى گەیشتە (81.37) و بەوپییەش کە زوکەربێرگ خاوەندارێتى (426.3) ملیۆن پشک دەکات بەبەهاى (1.2) ملیار دۆلار قازانجى کرد.
ئەو تۆڕەى زوکەربێرگ هاوێى دایمەزراند ئیستا پێشەنگى ریزبەندى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانى گرتوە و خۆشى بچوکترین بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیایەکى وا زەبەلاحە کە کار و داهاتى گەیشتوەتە لوتکە، چونکە جگە لە سودى پشکەکانى ساڵانە (610) هەزار و (455) موچە وەردەگرێت و تەواوى سامانەکەشى لەلایەن گۆڤارى فۆربس-ەوە بە (35) ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.