|
به ویژدانێكی ئارامه‌وه ده‌نگ به گۆڕان بده‌ن |
18/09/2013 01:59:05 |
دیمانەی: عەلی فەتاح
د. شاهۆ سه‌عید، ئاماژه به گرنگی به‌شداری كارای هاوڵاتیان ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و داواش ده‌كات هاوڵاتیان كوردستان ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن، چونكه ئه‌زمونی چوار ساڵی رابردوی سه‌لماندی هێزێكی ته‌قلیدی نیه و به‌ئاسانی پاوان ناكرێت و ئاراسته ناكرێت و ده‌ڵێت "پێویسته هاوڵاتیان به‌شداریه‌كی به‌رفراوان له ده‌نگداندا بكه‌ن و به (نا) ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵات بده‌ن".
د. شاهۆ سه‌عید، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م چاوپێکەوتنەیدا لەگەڵ (سبەی)، تایبه‌تی (سبه‌ی) باس لە گرنگی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی (21/9)ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و پێیوایه؛ ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچۆنێك بێت وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی به‌دوای خۆیدا دێنێت، باس له‌وه‌ش ده‌كات ده‌ڵێت "ده‌بێ ئومێد بكه‌ین گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی و ئه‌قڵیه‌تی سیاسی كوردستاندا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش له یه‌كێك له ئاسته‌كانیدا به‌نده به ئیراده‌ی هاوڵاتیانه‌وه، كه پێویسته به‌شداریه‌كی به‌رفراوان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و به "نا" ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵات بده‌ن".
سەبارەت بە رۆڵ و كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش د. شاهۆ ده‌ڵێت: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ردو پلاتفۆرمی هه‌ڵبژاردنی 2009، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی سیاسی ئێستایدا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو، جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر گرێدانه‌وه‌ی هوشیاری نیشتمانی به هوشیاری دیموكراتییه‌وه، مه‌حاڵه ئێمه هه‌ڵگری هوشیارییه‌كی سیاسی بین بۆ رزگاری نیشتمانی، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هوشیارییه‌كی هاوشێوه نه‌بین بۆ رزگاركردنی تاك و كۆمه‌ڵگا له ناوخۆدا، سه‌باره‌ت به چه‌مكی كوردستانیبونیش گۆڕان ئه‌و چه‌مكه‌ی سه‌رله‌نوێ داڕشتوه‌ته‌وه".
وتیشی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر بو، گرنگترینیان هۆشیاریی كه‌رتێكی فراوانی خه‌ڵكی كوردستان بو له كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌كداردا كه به‌شدارییان له دروستكردنی گه‌وره‌ترین هێزی بێچهك و مه‌ده‌نیدا كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌بده‌ن ئه‌و هێزه به‌لاڕێدا بڕوات، یان په‌لكێش بكرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناشارستانی و نه‌خوازراو، ئه‌زمونی چوار ساڵی رابردو سه‌لماندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكی ته‌قلیدی نیه، به‌ئاسانی پاوان ناكرێت و ئاراسته ناكرێت".
سبه‌ی: چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ڕوانن كه بڕیاره له بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجام بدرێت؟
د. شاهۆ سه‌عید: به‌هه‌مو پێوه‌ره‌كان هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ ده‌بێت، بۆ به‌شێكی زۆری قه‌واره سیاسیه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، ده‌شێت ره‌وتی گه‌شه‌كردن یان دابه‌زین یان مانه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ریی هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ندبێت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
به بۆچونی من ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچۆنێك بێت وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی به‌دوای خۆیدا دێنێت، كه هیوادارم له به‌رژه‌وه‌ندی گۆڕان و پرۆسه‌ی دیموكراتی بێت.
سبه‌ی: سروشتی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه به‌بۆچونی ئێوه چۆن ده‌بێت؟
د. شاهۆ سه‌عید: كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئیستیجابه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی، تا ئێستا ئاماژه‌كان ته‌مومژاوین، رۆشن نیه كه ئایا ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا بڕوای به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و شه‌راكه‌تی سیاسی و گۆڕانكاری هه‌یه له سروشتی ده‌سه‌ڵاتدا؟.. ئه‌گه‌ر هه‌مان سیناریۆی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٠٩ دوباره بكه‌نه‌وه، واته ئه‌گه‌ر ئیعتراف به قه‌یرانی حوكمڕانی كوردستان نه‌كه‌ن و جارێكی تر بكه‌ونه‌وه سزادان و په‌راوێزخستنی نه‌یاره‌كانیان، یان ئه‌گه‌ر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت هه‌مان سیناریۆی گفتوگۆی پاش خۆپیشاندانه‌كانی ١٧ ی شوبات دوباره بكه‌نه‌وه، واته ته‌نها كات بكوژن و هیچ ویستێكی جدییان نه‌بێت بۆ شه‌راكه‌ت و چاكسازی... ئه‌وه مانای وایه ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا ده‌رسی له وانه‌كانی رابردو وه‌رنه‌گرتوه، ده‌رسی له ئه‌زمونی حوكمڕانی ئه‌و وڵاتانه وه‌رنه‌گرتوه كه دوچاری شۆڕش و قه‌یرانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی قوڵ هاتون.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ده‌بێت گه‌شبین بین، به‌تایبه‌تی كه ئێمه له كه‌شی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنداین، ده‌بێ ئومێد بكه‌ین گۆڕانكاری له خه‌ریته‌ی سیاسی و ئه‌قڵیه‌تی سیاسی كوردستاندا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ویش له یه‌كێك له ئاسته‌كانیدا به‌نده به ئیراده‌ی هاوڵاتیانه‌وه، كه پێویسته به‌شداریه‌كی به‌رفراوان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و به "نا" ده‌نگ بۆ ده‌سه‌ڵات بده‌ن. چونكه تا راده‌ی به‌شداری هاوڵاتیان له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا فراوانتر بێت ئومێدی زیاتر ده‌كرێت گۆڕانگاریی هێورانه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و له به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراسی ئه‌نجام بدرێت.
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر به‌شداریكردن به‌و جۆره گرنگ بێت ئه‌ی پێچه‌وانه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت، واته به‌شداری نه‌كردن له ده‌نگداندا چ كاریگه‌ریه‌كی ده‌بێت و ده‌چێته خزمه‌تی كێوه؟
د. شاهۆ سه‌عید: دو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ به‌شداری نه‌كردن، هۆكارێكیان بێباكی و خه‌مساردییه، كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسیداره، چونكه چه‌شنێك له هاوڵاتی دروست ده‌كات كه خه‌مسارده له ئاست ئه‌ركی گشتیدا، وڵات بۆ گروپێكی سیاسی دیاریكراو به‌جێدێڵێت كه به ئاره‌زوی خۆی چنگ له سه‌روه‌ری و سامان و موقه‌ده‌راتی وڵات گیرده‌كات؛ به‌ڵام هۆكاری دوه‌می به‌شدارینه‌كردن په‌یوه‌ندیی به توڕه‌یی و جۆرێك له بایكۆتی سیاسییه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه دامه‌زراوه كه پرۆسه‌ی سیاسی له كوردستاندا پرۆسه‌یه‌كی كارتۆنیه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه، ئه‌م بژارده‌یه‌ش ده‌رگا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری جیاوازدا ده‌كاته‌وه، ده‌شێت وڵات به‌ره‌و نائارامی و توندوتیژی به‌رێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌دا رویاندا كه ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی شۆڕش و ناڕه‌زایی به‌رفراوانیان به‌خۆیانه‌وه دی.
ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا هه‌مو هه‌وڵێكی داوه‌و هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بێ‌ئومێد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ساردیان بكاته‌وه له به‌شداری سیاسی، ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگای ته‌زویر و ساخته‌كارییه‌وه، له‌ڕێگای بهكارتۆنیكردن و نابوتكردنی رۆڵی په‌رله‌مان و ده‌زگا نیشتمانیه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت نائومێدی بچێنێ، ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن بێ نرخ بكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا، له هه‌مو حاڵه‌تێكدا ده‌نگدان و به‌شداری سیاسی تا ئه‌م قۆناغه‌ش گرنگه، له‌لایه‌كه‌وه گرنگه بۆ فراوانكردنی چانسی گۆڕانكاری به‌شێوازێكی هێورانه دور له توندوتیژی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ رێگریكردن له ئه‌گه‌ری ته‌زویر و ساخته‌كاری به‌رفراوان.
ده‌نگدان له خراپترین حاڵه‌تدا ده‌شێت وه‌ك "تێرمۆمه‌تر" یان وه‌ك ئامێرێك بۆ پێوانه‌كردنی ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و گه‌رمایی شه‌قام نیشانی ده‌سه‌ڵات بدرێت.
سبه‌ی: تێڕوانینتان له‌سه‌ر په‌یام و به‌رنامه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چییه؟ به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی دوباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی چه‌مكی كوردستانی بون و تێگه‌یشتنی نوێ له‌و باره‌یه‌وه؟
د.شاهۆ سه‌عید: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ردو پلاتفۆرمی هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٩، هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی سیاسی ئێستایدا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتو، جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر گرێدانه‌وه‌ی هوشیاری نیشتیمانی به هوشیاری دیموكراتییه‌وه. واته مه‌حاڵه ئێمه هه‌ڵگری هوشیارییه‌كی سیاسی بین بۆ رزگاری نیشتیمانی، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هوشیارییه‌كی هاوشێوه نه‌بین بۆ رزگاركردنی تاك و كۆمه‌ڵگا له ناوخۆدا. سه‌باره‌ت به چه‌مكی كوردستانی بون گۆڕان ئه‌و چه‌مكه‌ی سه‌رله‌نوێ داڕشتۆته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربازی بكات له هه‌ر دیدێكی به‌رته‌سك و شۆڤێنی كه كوردستانی بون له ئینتیمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان ئاینی یان مه‌زهه‌بی دیاریكراودا قه‌تیس بكات، ئه‌وه‌ش به بره‌ودان و به‌چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی هاوڵاتی بون، هاوڵاتی بون چ وه‌ك چه‌مكێكی سیاسی و یاسایی، چ وه‌ك هوشیارییه‌كی فیكری و كولتوری كه پێویسته شۆڕ ببێته‌وه‌و بۆ ئاكار و ژیانی رۆژانه.
سبه‌ی: ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوار ساڵی رابردودا، پاش بیست ساڵ له‌حكومڕانی كوردی چ گرنگیه‌كی هه‌بو؟ به‌دیدی ئێوه له ئاینده‌دا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟
د. شاهۆ سه‌عید: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر بو، به‌ڕای من گرنگترین فاكته‌ری ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هوشیاریی كه‌رتێكی فراوانی خه‌ڵكی كوردستان بو له كۆمه‌ڵگایه‌كی چه‌كداردا كه به‌شدارییان له دروستكردنی گه‌وره‌ترین هێزی بێچهك و مه‌ده‌نیدا كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگه‌بده‌ن ئه‌و هێزه به‌لاڕێدا بڕوات، یان په‌لكێش بكرێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ناشارستانی و نه‌خوازراو. ئه‌زمونی چوار ساڵی رابردو سه‌لماندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزێكی ته‌قلیدی نیه، به‌ئاسانی پاوان ناكرێت و ئاراسته ناكرێت، له‌ژێر چاودێری به‌رده‌وامی خه‌ڵكدایه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌بێ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و به‌بێ ده‌نگده‌ره‌كانی بونی نیه، بۆیه پێویسته گۆڕان رێزی زیاتر له ده‌نگده‌ره‌كانی بگرێت و هه‌رگیز بێمنه‌ت نه‌بێت له ئاستیاندا. له به‌رامبه‌ریشدا هه‌قه خه‌ڵكی كوردستان و ده‌نگده‌رانی گۆڕانیش هه‌ست به رۆڵی خۆیان بكه‌ن وه‌ك جه‌مسه‌رێكی گرنگی دروستبون و مانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. له كۆتاییدا ئومێده‌وارم خه‌ڵكی كوردستان به‌شدارییه‌كی به‌رفراوان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، ئومێده‌وارم هۆشیاربن له‌ئاست زه‌روره‌تی گۆڕینی سروشتی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمدا. هیوادارم ئه‌و هوشارییه ببێته ده‌نگ و به ویژدانێكی ئارامه‌وه ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان. |
|
|