| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             یه‌كێتی ئه‌وروپا (6500) دۆلار له به‌رامبه‌ر هه‌ر كۆچبهرێكدا ده‌دات | 
                     
                    
                        | 
                            28/05/2015   09:07:46 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات ئه‌و (40)هه‌زار كۆچبه‌ره سوری و ئهریتریهی کە خۆیان گه‌یاندوه‌ته یۆنان و ئیتالیا وه‌ربگرن. 
له‌وباره‌یه‌وه دیمیتریس ئاڤارامۆپۆلۆس به‌رپرسی كاروباری په‌نابه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، له پلانیاندایه له ماوه‌ی دو ساڵدا ئه‌و (40)هه‌زار كۆچبه‌ره سوری و ئهریتریاییه كه خۆیان گه‌یاندوه‌ته‌وه یۆنان و ئیتالیا به سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپادا دابه‌ش بكه‌ن. 
جەختیشی كرده‌وه كه دابه‌شكردنه‌كه له سه‌ر بنه‌مای چوار پۆلێنهبهندی سه‌ره‌كی ده‌كرێت كه بریتییه له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نیشتیمانی، رێژه‌ی دانیشتوان، بێكاری و ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه وه‌رگیراون، جگەلەوەش، یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی هه‌ر كۆچبهرێكدا (6500)دۆلار به‌ئه‌ندامه‌كانی ده‌دات.  
هاوکات ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه هه‌ر یه‌كە له دانیمارك و به‌ریتانیا و ئێرله‌ندا دژی ئه‌م پلانه نوێیه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوه‌ستنه‌وه.
  | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |