| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             یۆنان و وڵاتانی قه‌رزده‌ر له رێککەوتن نزیك ده‌بنه‌وه | 
                     
                    
                        | 
                            28/05/2015   11:57:39 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له رێکكه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاته قه‌رزده‌ره‌كان و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، نزیك بوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: گه‌شبینه به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی قه‌یرانه ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. 
به‌هۆی وه‌رگرتنی قه‌رزێكی زۆر له‌وڵاتانی ئه‌وروپا له‌چه‌ند ساڵی رابوردودا، له ئێستادا یۆنان و وڵاته قهرزهدرهكان له دانوستانی چڕوپڕدان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌باره‌ی شێوازی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا رۆژی (5)ی مانگی داهاتو كاتیان له‌به‌رده‌م ماوه. 
ئه‌لێكسیس سیپراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیرو كاربه‌ده‌ستانی ئابوریی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: هه‌نگاوی جدی به ئاڕاسته‌ی رێكه‌وتنه‌كه نراوه‌و گه‌یشتونه‌ته قۆناغه‌كانی كۆتایی، به‌ڵام دانوستانه‌كان پێویستیان به خۆڕاگری و پابه‌ندبونه. 
وتیشی: ئه‌و رێكه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریی یۆنان ده‌بێت و گه‌شبینن كه ده‌توانن ئه‌سینا له‌و قه‌یرانه ئابورییه رزگار بكه‌ن كه تێیدایه.  
وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، پێشمه‌رجی چاكسازیی ئابورییان بۆ یۆنان داناوه، حكومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته‌ش خوازیاری درێژكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی خهرجییهكانیهتی. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |