|
له‌نێوان به‌رپرس و هاوڵاتیدا به‌ختیار شاره‌زوری |
18/05/2012 |
له‌هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر سستمێك نه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ئیداری و دامه‌زراوه‌یی نه‌بێت، ئه‌وا بۆ خۆی په‌یوه‌ندی نێوان هاوڵاتی و به‌رپرسه‌كان ده‌بنه په‌یوه‌ندیه‌كی ناته‌ندروست و له كۆتایدا ده‌بێته به‌رهه‌مهێنی توندوتیژی، به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان تائێستا نه‌توانراوه سستمێك هه‌بێت و میكانیزمێك ببێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆر و چۆنیه‌تی ئه‌م په‌یوندیانه رابگرێ، هه‌مو تاكێك سنوری ماف و ئه‌ركی خۆی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بزانێت، به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا په‌یوندیه‌كان زیاتر خێڵه‌كین و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش توانای به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی خۆیان نیه، بگره بوه‌ته ده‌سته‌گه‌ری گروپی، كه به‌شێوه‌یه‌ك زۆكه‌س باسی گه‌نده‌ڵی (corruption) ده‌كات، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ سیستمێكه كه جۆرێك له گه‌نده‌ڵی تیا بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه لێره گه‌نده‌ڵی ئاشكرا هه‌یه هه‌مومان ئه‌و راستیه ده‌زانین، كه هه‌مومان له لایه‌ن سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ئاشکرا ناعه‌داله‌تیمان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت.
له‌م هه‌رێمه‌ی خۆماندا نه دامه‌زراوه‌ی هه‌یه و نه یاسا، ئه‌م هه‌رێمه به خواستی چه‌ند كه‌س و گروپێك ده‌چێت به‌ڕێوه، خۆئه‌گه‌ر به‌رپرسان كاریان بۆ به دامه‌زاوه‌یی كردن بكردایه، ئه‌وا به‌رپرسیش وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی ده‌یتوانی ژیانێكی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌رێت، به‌ڵام هه‌مو تاكێك له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌زانێت كه‌سوكاری به‌رپرس و منداڵه‌كانیان چۆن ده‌ژین و خه‌ڵكی ئاسایش چۆن ده‌ژین، كه چینی ناوه‌ڕاست به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و هه‌ره‌سێكی زۆر ترسناك ده‌ڕوات، ئاماژه‌كان ئه‌و راستیه ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌م كار و ئه‌قڵه‌ی ئێسته‌یه‌وه ناتوانێت ئه‌و گۆڕانه بكات، تا تاك هیوای به دروستكردنی دامه‌زراوه‌یی و یاسا هه‌بێت و چی تر یه‌خه‌یی به‌رپرسه‌كان نه‌گرن، بۆیه ئه‌و روداوه‌ی به‌روڕوی (عیماد ئه‌حمه‌د) بویه‌یه‌وه هه‌مان هه‌ست و بۆ چون لای زۆرێك له تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه، دور و نزیك هه‌مو ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ئه‌و نامانه‌ن، كه روبه‌ڕوی به‌رپرسان ده‌بنه‌وه كه دور نیه مه‌رگی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌دوادا بێت، هه‌موشمان ئه‌و راستیه ده‌زانین كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته توانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و دامه‌زراوه‌ییه‌ی نیه، كه تاك تێدا هه‌ست به‌بونی خۆی بكات، به واتایه‌كی تر ئه‌م روداوه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یه به ده‌سه‌ڵاتێكی بێ باك، كه نه توانای بیستنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌یه نه توانای بینینی كه‌موكوڕیه‌كان هه‌یه، وه‌همێكی شاخاوییان بۆ خۆیان دروستكردوه، كه شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان پێیه و تا مردن ده‌بێت ئه‌وان ده‌سه‌ڵات بن، كه ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێن ئه‌م گروپانه نزیك بونه‌ته‌وه له هیڵی سور و به‌زاندنی ئه‌م هێڵه ده‌كاته مه‌رگی سه‌رانی ئه‌م گروپانه.
|
|
|