|
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوبز له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
12/03/2013 |
دوبزو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له ساڵی 1963وه روبه‌ڕوی عه‌ره‌باندن و تاراندن و سڕینه‌وه بونه‌ته‌وه، له‌و ساڵه‌وه سته‌م له خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كرێت و سه‌رانی سیاسی كوردیش، هه‌ر به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سبه‌ینێ باشتر ده‌بێت.
دوبز 50 ساڵه قوربانیه، چل ساڵی له‌ژێر ده‌ستی به‌عس و قه‌ومه‌چیه عه‌ره‌به‌كاندا، ده ساڵیشی له‌ژێر سایه‌ی عیراقی نوێ و ماده‌ی 140 و دیموكراتیه‌تی درۆزنانه‌ی سه‌رده‌می نوێ‌دا، له 2003وه دوبز له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه و كوشت و بڕدایه، سه‌رانی كوردیش شه‌وه‌كه‌ی له ته‌له‌فیزۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و ده‌ڵێن سه‌ردانی قوربانیه‌كان و شوێنی روداوه‌كه‌یان كردوه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌م جاره زۆرترین خوێندكاری ئه‌و شاره‌ی تیا بریندار بو، پار ساڵ كچێكی ئه‌م شارۆچكه‌یه یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عیراق بو هه‌ندێك به‌رپرس گره‌ویان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كامیان زوتر ئه‌و كچه ببینن و خه‌ڵاتی بكه‌ن و بیكه‌نه ئه‌ندامی خۆیان، دوێنێ نزیكه‌ی 60 بۆ 70 هاوڕێی ئه‌و كچه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بریندار بون و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر شارۆچكه‌كه كه‌وت، شارێك كه شایانی ئه‌وه‌یه خزمه‌ت بكرێت و بكرێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری سنوره‌كه، ئه‌مه‌جگه له ده‌وڵه‌مه‌ندی به نه‌وت، كه‌چی سه‌رانی ئێمه شه‌و بروسكه‌ی ماته‌می و ناڕه‌زاینامه ده‌نوسن و به‌یانیه‌كه‌شی داوای شیرینی له به‌غدا ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یان بیرده‌چێت چۆن هاوڵاتیه‌كانی خۆیان بپارێزن.
دوبز خه‌ڵتانی خوێنه و سه‌رانی كورد ده‌یانه‌وێ به‌لێدانی خه‌نده‌ق و به‌و شێوازه كلاسیكیه كۆنه شاره‌كان بپارێزن، گه‌لۆ ئه‌و خۆ شاردنه‌وه‌یه یان خه‌ڵك پارێزی.
نوێنه‌ره‌كانی كوردیش له به‌غدا به‌تایبه‌ت وه‌زیره‌كان و له‌ناویشیاندا رۆژ نوری شاوه‌یس و هۆشیار زێباری تائێستا یه‌ك وشه‌یان له‌باره‌ی ئه‌وته‌قینه‌وانه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه نه‌كردوه، جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران هێنده‌ی مالیكی ئه‌ركی نه‌كێشاوه یه‌كجار بۆ هه‌واڵپرسی سه‌ردانی خورماتو، كه‌ركوك و دوبز و شوێنه‌كانی تر بكات، ئه‌و دوانه‌ی ناوم هێناون هه‌ردوكیان له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كورد ده‌كه‌ن و منه‌تی ئه‌وه‌شمان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن، كه شه‌ڕ بۆ ئێمه ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ره‌كانی تریش زۆر له‌مان باشتر نین، به‌ڵام قسه‌م له‌سه‌ر پۆستی گرنگی ئه‌و دوانه‌یه، ئه‌وان بۆ پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌كشێنه‌وه و منه‌تیش به‌سه‌ر كوردا ده‌كه‌ن، كه‌چی بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و بۆ دیاری كردنی سنوری هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و هه‌مو سته‌مكاریه ناكشێنه‌وه، سه‌یری نوێنه‌رانی كورد كه‌ن له باكوری كوردستان و سه‌یری ئه‌وانه‌ی ئێره‌ش بكه‌ن. |
|
|