|
ئه‌وه‌ی با‌رزانی ده‌یڵێت وایه له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
21/08/2013 |
داخستنی سنور به‌ڕوی رۆژئاوای كوردستاندا به هه‌مو مانایه‌ك ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه، لێ كردنه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه نیه رۆژئاوای كوردستان له كورد خاڵی بكرێت، من له‌وه دڵنیام ئه‌گه‌ر شه‌ڕو شۆڵ نه‌مێنێت و رۆژئاوای كوردستان ئارام بێت، خه‌ڵكی ئه‌وێ نایانه‌وێ ماڵ و شوێن و رێی خۆیان به جێبهێڵن، مه‌سعود با‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به ته‌واوه‌تی له‌وه‌دا راست ده‌ڵێت، كه نابێ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان ئه‌و هه‌رێم و ناوچه‌یه به جێبهێڵن، بەڵام ئه‌وه‌ش ناكرێ رێ به‌وه‌بدرێت ئه‌و ناوچه‌یه ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.
ئه‌وه ساڵ زیاتره په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه، ئه‌و سنوره ده‌پارێزن هه‌ر به‌ڕاستی له‌وێنده‌ر به هاری كوردی بونی هه‌یه، له‌و ماوه‌یه‌دا بواری هه‌ناسه‌دانی كوردی، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، كردنه‌وه‌ی باره‌گای سیاسی و رێكخراوه‌یی كوردی، كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی كوردی، تا راده‌یه‌كی زۆر نه‌مانی كێشه‌ی ناسنامه كه ده‌یان ساڵ بو كورد به ده‌ستیه‌وه ده‌یانناڵاند، ئایه ئه‌مانه هه‌مو ده‌سكه‌وت نین، ئه‌وه چی بو له پڕ سوپای ئازادی سوری، كه هێشتا نه‌یتوانیوه شارۆچكه‌یه‌ك به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ بكات و لانی كه‌م حكومه‌تی سوری ناچاری ملدان بكات، شه‌ڕی ئاڵانده رۆژئاوای كوردستان و په‌یه‌ده‌وه، هاوكات توركیاش په‌یتا په‌یتا شه‌ڕه‌كه گه‌رم تر ده‌كات، ئه‌رێ توركیا خێره ده‌یه‌وێت ئه‌و سنوره فراوانه‌ی خۆی ببێته گۆڕه‌پانی ئاگر، ئه‌مه بۆ خۆیشمان راسته، ئه‌وه به‌ره‌ی نه‌سره‌و ئیرهابیه‌كانیش له‌ولاوه بوه‌ستێ، كه لێیان گۆڕاوه‌و له‌بری شه‌ڕی ئه‌سه‌د شه‌ڕی كورد ده‌كه‌ن، ئه‌و كورده‌ی له كوێ زه‌برو زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه هه‌بوبێت پێشمه‌رگه‌كانی له‌وێ بونه.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی بارزانیدام، ناكرێ رۆژئاوا چۆڵبكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدام رون و ره‌وان به توركه‌كان بوترێ كه له نێو ماڵه‌كه‌ی تۆوه به‌ره‌ی نه‌سره‌و سوپای ئازاد به چه‌كی قورسه‌وه په‌لاماری كوردان ئه‌ده‌ن، ئه‌و چه‌كه پێشكه‌وتوانه چه‌كی توركیا نه‌بن چه‌كی كێن، پێویسته با‌رزانی له‌مه‌ش بێته ده‌نگ، ده‌ی باشه خۆ ئێستا توركه‌كان به بۆنی نه‌وت و گاز كه‌وتون و له برا براترن، ئیتر بۆ پێیان نه‌ڵێین، خۆ توركه‌كان له سه‌ر گازی كوردستان ده‌چنه پڕۆژه‌ی "نابۆكۆ" وه‌و پڕۆژه‌كه‌ش به ده‌رمان ناوی كوردی تیا نیه، له كاتێكدا پڕۆژه‌كه پڕۆتۆكۆلی "50 " ساڵه‌ی نێوان پێنج ده‌وڵه‌ته‌و گازی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گه‌یه‌نێته قوڵایی ئه‌وروپا، من ده‌زانم ئێمه له‌و گه‌مه‌یه‌داین، بێئه‌وه‌ی بزانم چی بۆ خۆمان تیایه، ئه‌مه هه‌ر په‌یوه‌ندی به گازی ئازه‌ربایجانه‌وه نیه.
پێویسته ئاشتی له رۆژئاوای كوردستان بپارێزرێت و باشوری كوردستان به هه‌مو جۆرێك هاوكاری ئه‌وه بكات، ئه‌مه پێویستی به ده‌ستوه‌ردان و ئه‌و شتانه نیه، ده‌كرێ هه‌مو حیزبه‌كانی كوردستان له‌رۆژئاوا بگه‌نه رێكکه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه، من پێشتر له‌گه‌ڵ ساڵح موسلیم دانیشتوم، دڵنیام ئه‌و نیه‌تی خۆی و حیزبه‌كه‌شی له‌و باره‌یه‌وه پاكن و ئاماده‌ی رێكه‌وتنه، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی عۆمه‌ری شێخ موس نیم، كه په‌یه‌ده ده‌ستی گرتبێت به‌سه‌ر رۆژئاواداو شه‌ڕی په‌یه‌ده‌و نه‌سره شه‌ڕی نه‌وت بێت، گریمان شه‌ڕی نه‌وتیشه چ خێر به‌ره‌ی نه‌سره كه هه‌ر ده‌سته‌و هی وڵاتێكن داوای پشكی نه‌وت له رۆژئاوای كوردستان ئه‌كه‌ن.
ئێستا له‌هه‌ر كات له‌بارتره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵرێت ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌كی و شه‌ڕ بكه‌وێته رۆژئاوای كوردستانه‌وه، پێویسته با‌رزانی ده‌می ئه‌وانه دابخات كه له‌ناو حیزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه، به‌و شێوه‌یه قسه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وان رێگه ناده‌ن رۆژئاوا هه‌ر بۆ په‌یه‌ده بێت، خۆ ده‌كرێ زمانه‌كه بگۆڕێت، ئێ كاكی برا رێگا ناده‌ن چی ئه‌كه‌ن، فه‌رمو ئه‌وه ده‌ستی نه‌سره‌و سوپای ئازاد و ئه‌وانی تر به‌و قسانه ئاوه‌ڵا تر بو.
به‌ره‌ی نه‌سره لوتیان به لوتمانه‌وه بێت یان دراوسێی په‌یه‌ده بین، كێ ده‌ڵێت سوپای ئازاد سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر كوێره شارێكیان به‌ده‌سته‌وه بێت، له سوپای ئه‌سه‌د دڕنده‌و بڕنده‌تر نابن بۆ گیانی كورد.
پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی رۆژئاوا به‌وه ده‌بێت، هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ناوچه‌كانیان چۆڵ نه‌كه‌ن و ده‌رگاش به‌ڕوی ئه‌وه‌دا بكرێته‌وه كه نه‌وت و به‌نزین و نان و پێویستی تر بگاته ئه‌وێ .
پێویستە به هاوكاری هه‌مو لایه‌ك له باشوری كوردستان، داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و بان كیمۆن بکرێت كه له بری ئه‌وه‌ی له ناو باشوری كوردستاندا ئۆردوگا بۆ ئاواره‌و هه‌ڵاتوه‌كان دروست بكرێت، ئه‌وه ببرێته نێو سنوری رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌و پارێزگاریان لێبكرێت. |
|
|