|
پێشمه‌رگه و موچه له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
15/01/2014 |
جارێكیان دۆستێك وتی میلیشیا له ئاستی زۆر به‌رز به رویا هه‌ڵشاخان و وتیان "ئه‌وه قسه‌ی دوژمنه" باشه ده‌كرێ له پێدانی موچه‌و دواكه‌وتنی و ته‌نانه‌ت بڕی موچه‌كه‌شدا له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا كه ئێستا ده‌یان ناوی دیكه‌ی بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، جیاوازی هه‌بێت، ئایه ره‌وایه پێشمه‌رگه ئه‌وی بۆ وڵاتپارێزی و سنور پارێزی و ته‌نانه‌ت ئێستا به‌رپرس پارێزیدا به چل رۆژ و چل و پێنج رۆژ موچه وه‌رنه‌گرێت و بۆ كاتی هه‌راو هۆسه‌ش بڵێین "قوربانی ده‌ست و تفه‌نگت بم" ئایه مناڵی پێشمه‌رگه نه‌خۆش ناكه‌وێت، ئه‌ی كه نه‌خۆش كه‌وت و پاره‌نه‌بو بۆ چاره‌سه‌ركردنی، دنیا له‌و دایك و باوكه ناشێوێ، ئه‌رێ هه‌مو سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه‌كان شانازی به پێشمه‌رگایه‌تیه‌وه ناكه‌ن، ئه‌دی بۆ له ژیانی پێشمه‌رگه ناپرسنه‌وه.
یه‌كێ له پێشمه‌رجه‌كانی حكومه‌تی باش ئه‌وه‌یه وڵاتپارێزه‌كانی ره‌ش و روت و برسی و بێپاره نه‌بن، ره‌وایه په‌رله‌مانتارێك له سێ مانگا سی رۆژ به رێكوپێكی ده‌وام نه‌كات و موچه‌كه‌شی بۆ بخرێته‌سه‌ر حسابی بانكی و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌م وڵاته‌ش دوای 45 رۆژ له ده‌رگای لیژنه‌یه‌كدا بوه‌ستێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خێر موچه‌كه‌ی بده‌نێ و له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی تایبه‌تمه‌ندیش لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ئێمه ترسی ئه‌وه‌مان بو ده‌رهێنانی نه‌وت بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده ببێته مایه‌ی سه‌رهێشه كه‌چی وا باوكه‌كانیان گیرۆده‌ی نه‌فره‌تی ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌بن، له‌كاتێكا ئه‌و ده‌رهێنان و فرۆشتنه هیچ خێر‌و بێرێكی بۆ وڵات نه‌بوه "مه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌بایه‌ی كاك ئاشتی هه‌ورامی باسی كرد" بایه‌ك سه‌عات سەركرده و سه‌رۆكه‌كان خۆیان بخه‌نه ژێی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئێستا له خورماتوه و مناڵه‌كانیشی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن بابه به موچه‌وه بێته‌وه، ئایه ده‌توانن ئه‌وه بكه‌ن، كه‌س ئاگای له ژیانی میلله‌ته، ئاگاتان له‌وه‌یه پێشمه‌رگه له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌كه‌ی به‌شی ئه‌م گرانی و نادادیه ناكات ناچاره ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی له‌ماڵه له‌بری ئه‌وه‌ی پشو بدات و له‌ناو خاو خێزاندا بێت كرێكاری ده‌كات، ئایه به‌و جۆره حكومه‌تداری ده‌كرێت.
ئه‌وه‌تان پێناخۆشه كه به پێشمه‌رگه بوترێ میلیشیا، له كاتێكا یه‌ك ناخرێن و موچه‌كانیان وه‌ك یه‌كی لێناكرێت و له موچه پێدانیشدا ریزیان پێده‌به‌ستن، له‌بری ئه‌وه‌ی حسابه‌كانیان بخه‌نه‌سه‌ر بانكه‌كان و ئازاد بن له‌وه‌ی كه‌ی و چۆن وه‌ریده‌گرن. |
|
|