|
ته‌قه‌ی كورد له كورد له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
27/01/2014 |
ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ دیرۆك و رابردو له‌م ئێستایه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ین، له‌ئێستای دوای ساڵی 1991وه ئایه ده‌زانن كێ زۆر ترین ته‌قه‌ی له كورد كردوه، بێگومان كورد، له ساڵی 91وه حیزبه سیاسیه‌كانی كورد به تاریكی و به روناكی، به رۆژ و به شه‌و به‌كات و ناكات ته‌قه له كورد ده‌كه‌ن، ته‌قه‌كه‌ره‌كان ناپرسن ئه‌و كورده بێچه‌كه یان چه‌كدار، ئاشتیخوازه یان شه‌ڕخواز، گرنگ ته‌قه ده‌كه‌ن و هه‌رزانترین خوێن لای ته‌قه‌كه‌ره‌كان خوێنی كورده، له تاڵان كردن وئاودیوكردنی كه‌لوپه‌لی وڵاتا ته‌قه‌كه‌ره‌كان شمه‌كیشیان ده‌بردو ته‌قه‌شیان به‌سه‌ر خه‌ڵكا ده‌كرد، له خۆشی‌دا ته‌قه‌ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن، له ناخۆشیدا ته‌قه‌ده‌كه‌ن و كورد ده‌كوژن، ئه‌م ته‌قه‌كه‌ره عاجباتیانه باره‌گا و كاغه‌ز و ئۆتۆمبیل و بلۆك و ته‌نه‌كه‌یان له مرۆڤی كورد لابه‌نرختره، هه‌مو جاریش كه ده‌كه‌ونه قسه به‌ناوی مرۆڤی كورده‌وه قسه‌ده‌كه‌ن نه‌ك باره‌گا و ته‌نه‌كه.
بیست و چوار ساڵه رۆژ نیه كورد ته‌قه له كورد نه‌كات، جارێك له چه‌قی شاردا، جارێك له‌سه‌ر سنور، جارێك له‌نێو مزگه‌وت و جارێك له شیرینی خه‌ودا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ته‌قه ده‌كه‌ن و قوربانیه‌كان خوێنیان لێده‌چۆڕێت، ئه‌م ته‌قه‌كه‌رانه‌ی كورد به تفه‌نگی سینی و كوبی و روسی و هه‌مو جۆره تفه‌نگێكی بیانی ته‌قه له كورد ده‌كه‌ن و خۆیان گوته‌نی "ساردی ده‌كه‌نه‌وه" دوایه‌ش وه‌ك مه‌زه‌ی گفتوگۆ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چۆنیان پێوه نا، چۆن كوشتیان، چۆن وه‌ك چۆله‌كه له‌خوێنی خۆیدا هه‌ڵیانبه‌زانده‌وه، ئه‌م ته‌قه‌كه‌رانه‌ی كورد ده‌ست له شاعیر و رۆژنامه‌نوس و فێرخوازی زانكۆ و سیاسی و پێشمه‌رگه و ژن و پیاو و مناڵ ناپارێزن، زۆریان پێخۆشه دوای هه‌ركوشتنێك ده‌ستخۆشیان لێبكرێت و به‌وه شاگه‌شكه ده‌بن پێیان بوترێ په‌رێزتان پاكه، ئه‌مانه كوشتنی مرۆڤ به په‌رێزپاكی ده‌چوێنن، ئاخر له كوێی ئه‌م دنیا فراوانه‌دا كوشتن پاكی ده‌خرێته پاڵی لای ئه‌م ته‌قه‌كه‌رانه‌ی كورد نه‌بێت، كورده ته‌قه‌كه‌ره‌كان له سه‌روی یاساوه‌ن، یاسا به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌ی خۆیانه و هه‌رخۆیان سیناریۆ بۆ كاره‌كانیان دروستده‌كه‌ن و زۆرجار قوربانیه‌كه ده‌كه‌نه تیرۆریست و خۆیان به فریشته.
ئه‌م ته‌قه كه‌رانه‌ی كورد هه‌ڵده‌گرێت هه‌زاران حه‌كایه‌ت و داستانی شه‌رمئاوه‌ریان له‌سه‌ر بنوسرێت، هه‌ڵده‌گرێت یه‌ك یه‌ك بخرێنه چیرۆك و حه‌كایه‌ته‌وه تا خۆیان و ره‌وتاره‌كانیان بناسنه‌وه، ئه‌مانه خۆیان ره‌وایی مانه‌وه و به‌رده‌وامی به‌خۆیان ئه‌ده‌ن، خۆیان ته‌مه‌نی خۆیان درێژ ئه‌كه‌ن، خۆیان مرۆڤی كورد ده‌كوژن و له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌چن بۆ گۆڕستان و دواتریش پرسه‌نامه بۆ كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ده‌نێرن و ده‌نوسن بێخه‌م بن یاسا سه‌روه‌ره.
|
|
|