|
داشه هاره نه‌وت به‌ره‌و كوێمان ده‌بات؟ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
14/03/2014 |
ئایه وه‌ك كوردی باشوری كوردستان مافی خۆمان نیه ئه‌و پرسیاره له سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بكه‌ین، كه ئێستا به‌هۆی نه‌وته‌وه به‌شێكی زۆریان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تا شاره‌زای كاروباری بازرگان‌یش بونه، له رابردوداو له‌و رۆژه‌وه‌ی عێراق به‌م شێوه‌یه دروستكرا له ساڵی 1921 تا ساڵی 2003 به‌رده‌وام نه‌وت وه‌ك چه‌كێكی خه‌راپ و وێرانكه‌ر ده‌رهه‌ق به كورد به‌كار هاتوه، چ له‌بواری ته‌عریب، چ له‌بواری كڕینی چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازی، چ له‌بواری روخاندنی كوردستان و دروستكردنی پشتوێنه‌ی ئه‌منی و ...هتد، زیاتر له هه‌شتا ساڵ نه‌وت بۆ كورد مایه‌ی به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانی بو.
له دوای ساڵی 2003وه چیرۆكه‌كه جۆرێكی تره، نه‌وتی كوردستان مافی خه‌ڵكی كوردستانه خستنه سه‌رمێزی قوماری ئه‌و نه‌وته، كێشه‌كه وه‌ك كێشه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان لێده‌كات و ده‌یكاته گرێكوێره، ئێستا ئێمه به ده‌ستی خۆمان ئه‌و نه‌وته‌مان خستوه‌ته گه‌مه‌یه‌كی ترسناكه‌وه كه ره‌نگه زیانی گه‌وره‌ی به‌دوادا بێت ئه‌گه‌ر نه‌زانین چۆن له گێژاوهكان ده‌رچین، نه‌وت دو یان ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان ده‌بێته هۆی پێكه‌وه‌بون، ئه‌مه چه‌ند بۆ عێراق راسته ئه‌وه‌نده‌ش بۆ كوردستان.
به درێژای هه‌شتا ساڵ نه‌وتی به‌سره و كوردستان له به‌غداوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درا و له مه‌ینه‌تی زیاتریش هیچی لێ سه‌وز نه‌بو، له‌وه‌دا چه‌ند عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا تاوانبارن، ئه‌وه‌نده‌ش به‌ریتانیا كه ئه‌و نه‌خشه سیاسیه‌ی به‌و جۆره كێشا‌و گوێی له كورد و شیعه نه‌گرت، له‌دوای 2003وه شیعه‌یه‌ك و سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبی ده‌عوه له ساڵی 2005وه حوكمی عێراق ده‌كات، له‌وماوه‌یه‌دا ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌ی كردوه كه خۆی به راستی زانیوه، وه‌ك داشه هاره‌ی ناو دامه به‌ربوه‌ته وێزه‌ی هه‌مو لایه‌ك، كاتێ له ساڵانی 2005و 2006 ئێمه ترسی خۆمان له سیاسه‌تی نوری مالیكی نەشاردهوه، سیاسیه‌كانی كورد سه‌رگه‌رمی ئه‌وه بون چۆن بیكه‌ن به سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق.
مالیكی یاریه‌كی سه‌یر ده‌كات، ئه‌و له یه‌ك كاتا، له ئه‌نبار شه‌ڕی سونه و عه‌شایه‌ری سونه ده‌كات، له كوردستان شه‌ڕی كورد ده‌كات، له باشوری عێراقیش شه‌ڕی موقته‌دا و ئه‌وانی تر، كه‌چی هێشتا له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاته و چه‌كی به هێزیش لای ئه‌وه نه‌ك لای نه‌یاره‌كانی، ئه‌مه‌ش وای كردوه له‌سه‌ر ته‌ختی دامه‌كه ده‌نگی مالیكی له ده‌نگی ئه‌وانی تر به‌هێزتر بێت و بگاته ئه‌وه‌ی هه‌ندێجار داوای ئه‌وانی تر بگاته پاڕانه‌وه و په‌نابردن بۆ شێخ و مه‌شایه‌خ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ بودجه‌ی كوردستان په‌نامان بۆعه‌لی سیستانی برد، له كاتێكا بودجه ناكرێ بخرێته نێو شه‌ڕی سیاسیه‌كانه‌وه.
به‌سره و كوردستان دو دنیای جیاوازترن له ناوه‌ند و رۆژئاوای عێراق، به‌ڵام هێشتا ئه‌م دو شوێنه، به‌تایبه‌ت كوردستان ناتوانێ له‌سه‌رپێی خۆی بوه‌ستێت، ئه‌مه‌ش دوای بیست و سێ ساڵ له خۆ ده‌سه‌ڵاتی و دوای ده ساڵ له نه‌مانی سه‌دام حوسێن، شوره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه و هی ئه‌وه نیه مرۆڤ دۆخی كوردستان وه‌ك شانازی نیشانی ئه‌وانی تر بدات، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له نیگه‌رانی و ترسی شكستا نه‌ژین، سه‌رانی كورد ده‌بێت بیر له رێگای دیكه بكه‌نه‌وه وه‌رگرتنی ئه‌زمون له سودان و كۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش كه له‌دوای ساڵی 1991وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافیای جیهان رویانداوه، كارێكی ژیرانه ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌زمونی جیاواز تریش هه‌ن وه‌ك ئه‌زمونی هه‌رێمی باسك و كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا و كیوبكی فه‌ڕه‌نسی له كه‌نه‌دا ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌ڕوی ئابوری و گه‌شت و گوزاریه‌وه له‌چاو ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه‌یان له ئاستێكی زۆر به‌رزدان و كه‌چی نایانه‌وێ جیابنه‌وه، له‌م دوایانه‌دا له هه‌رێمی باسك، نه‌ك هه‌ر ئیتا هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، بگره ته‌نانه‌ت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك روبه‌ڕوی سیاسه‌تی جیاخوازی بونه‌ته‌وه، ئێمه ده‌ست بۆ كام ئه‌زمون ده‌به‌ین، ده‌ست بۆ هه‌ر ئه‌زمونێك به‌رین ده‌بێت:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی سودان و جیابونه‌وه‌ی باشوری سودان ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوه باكاری بۆ بكه‌ین، ئه‌وه‌ش ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێكه‌وتن و لێره‌ش پایه‌كانی ئه‌و كاره‌مان دانابێت و ئه‌و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ش كه ناردومانه‌ته ده‌ره‌وه بیگێڕینه‌وه بۆ بانكه‌كانی كوردستان و سیاسیه‌كانمان ناسنامه بیانیه‌كانیان بدڕێنن.
دوه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی هه‌رێمی باسك و كیوبك ته‌ندروسته بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت به‌رنامه‌ی خۆمان هه‌بێت، ده‌بێت نه‌بینه هۆكاری دروستكردنی داشه هاره له عێراق، هه‌روه‌ها ده‌بێت سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان بۆ هه‌مو خه‌ڵكه‌كه‌ی بێت نه‌ك بۆ چه‌ند كه‌سێك و ته‌واو. |
|
|