|
كۆر‌و مۆر‌و نابۆكۆ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
20/03/2014 |
رێگای كۆر‌و مۆر رێگای چونه ژوره‌وه‌یه بۆ دۆزه‌خ، ئه‌و ناوچه‌یه له‌دوای ئه‌نفاله‌وه بۆنی دۆزه‌خی گرتوه، له‌كاتێكا به‌ر له‌وه‌ی ئه‌نفال به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و گه‌رمه سێره به‌هه‌شتیش نه‌بو، لێ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هه‌شتی بون و به‌لای ئه‌وانیشه‌وه، ئه‌و هه‌ڵه‌ت و كه‌ند و له‌ند و به‌نده‌نه به‌هه‌شت بو، كۆر‌و مۆر به‌ر له‌ئه‌نفال به‌عس به پێش قه‌ره‌وڵی گه‌له جاشی كورد چوه سه‌ری، بەڵام ئێستا ئه‌و شوێنه به‌هۆی بۆنی نه‌وته‌كه‌ی و به‌هۆی بونی غازێكی زۆری سروشتی، ناوی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئابوری به‌گه‌وره‌یی ده‌نوسرێت، بەڵام هه‌ر دۆزه‌خه، كۆر‌و مۆر كوێره دێیه‌كی ئه‌و گه‌رمه‌سێر بو ئه‌نفال ژیانی لێدزی و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ر له‌وه‌ی ژیانی بۆ بگێڕێته‌وه ده‌ستی نایه بینه قاقای خاكه‌كه‌ی و ئه‌مڕۆ لێره‌وه له‌كۆرومۆره‌وه بۆنی غازی گه‌رمه‌سێر ده‌برێت بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌مساوه بكرێت به لوتی ئه‌وروپادا، نه‌با به بۆنی غازی روسی و ئۆكرانی كه‌ون، خۆش ئه‌وه‌یه له‌غازی كۆر‌و مۆر ته‌نه‌ر یه‌ڵدز قازانج ده‌كات و خه‌ڵكی كۆر‌و مۆر زه‌ره‌ر، له‌وه‌ده‌چێت باپیری ته‌نه‌ر یه‌ڵدز كۆر‌و مۆری بێت و خه‌ڵكی ئه‌نفالزه‌ده‌ی ئه‌م گه‌رمه‌سێره غه‌واره، ده‌نا خێره ئه‌وه حاڵی ئێره بێت و تورك پێی پۆشته بن، به درێژای مێژوی دروست بونی عێراقی نوێ 1921 تا ئه‌مڕۆ هیچ سه‌ركرده‌و خودانێكی كورد نه‌یانزانیوه كۆر‌و مۆر ده‌كه‌وێته كوێی دنیاوه، وه‌ك چۆن هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكه‌ن و هه‌ركاتیش زه‌مینه‌ی خۆخاوه‌نی ره‌خسابێت تێكیانداوه، ئاوا بیریشیان له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه گوندێك له‌و گه‌رمه‌سێره هه‌یه ناوی كۆر‌و مۆره‌و نه‌وتی ره‌شی به جۆگه له‌به‌ر ده‌ڕوات، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد به بۆنی نه‌وت كه‌وتن، هه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆی و ئازادی ده‌كه‌نه قوربانی بۆشكه‌یه‌ك نه‌وت، ئێستا كه كۆر‌و مۆر له رێگه‌ی ئه‌وه‌دایه گرێ بدرێت به نابۆكۆوه، ئایه هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ئاوڕ له‌م ده‌رگای دۆزه‌خه بدرێته‌وه؟
چه‌ند شه‌رم و شوره‌ییه بۆ ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌ر نه‌وت و كانزای گوندێك سه‌فته دۆلار لوش بكات و پێشمه‌رگه هه‌ژاره‌كانیشی به ئه‌ركی پڕ گریانه‌وه هاوار بكه‌ن چوارمانگه خه‌ڵك كرێ خانویان بۆ ئه‌دات، هه‌رچه‌ند ئه‌و گریانه زۆر ئازاری دام و یه‌ك به خۆم منیش گریام، بەڵام ئیدی له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه به گریان ئه‌م دۆخه بگۆڕێت، گۆڕینی ئه‌م دۆخه ناجۆره پێویستی به شۆڕش و توڕه بونێكی گه‌وره‌یه، چونكه نه خۆنیشاندان، نه پاكێج نوسین، نه كاردانه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ناو پارله‌مان، تۆزقاڵێك له‌ئاوه‌زی ئه‌مانه‌یان نه‌گۆڕیوه، سروشتی سته‌مكاریش هه‌ر ئه‌وه‌یه .
پێویسته له ناردنی غاز‌و نه‌وتی كۆر‌و مۆردا بۆ بازاڕه‌كانی دنیا به‌ر له‌وه‌ی ئاشتی هه‌ورامی و وه‌زاره‌تی كاره‌ساته سروشتیه‌كان، بڕیار به‌ده‌ست بن، خه‌ڵكی كۆر‌و مۆر‌و ناوچه‌كه بڕیار بده‌ن . |
|
|