|
ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یكات له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
21/08/2014 |
به‌ده‌ر له‌و شكست و پاشه‌كشانه و به‌ده‌ر له جێهێشتنی شه‌نگال و حه‌مدانیه و ته‌لكێف و مه‌خمور و شوێنه‌كانی تر، به‌ده‌ر له به‌جێهێشتنی موسڵمان و شه‌به‌ك و ئێزیدی و مه‌سیحیه‌كانی ئه‌و شوێنانه، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ئێستادا له شه‌ڕی دژی تاریكی نه‌ك هه‌ر شایانی ستایش و رێزن، بگره پێویسته دنیا شانازیان پێوه بكات، راستی ئه‌و شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وانه‌ی خورماتو جه‌له‌ولاو شوێنه‌كانی تر ده‌ریخست كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه رێكبخرێت و خاوه‌نی هه‌بێت و چه‌ك و پێویستی ته‌واوی له‌به‌رده‌ست بێت ده‌توانێ په‌رجو دروستبكات، من پێشتر له‌سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ و خه‌ون و ئامانجه‌كانی قسه‌ی ترم هه‌بو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات هه‌مو سنورێكی تێپه‌ڕاندوه و ناكرێ به‌ری پێنه‌گیرێ، ئه‌و وێنه و دروشم و گرته ڤیدیۆیانه‌ی رۆژانه داعشیه‌كان وه‌ك سیمایه‌كی دڕنده‌یی نیشانی ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش له‌ژێر په‌رچه‌می "خودایه‌كی دیكه نیه جگه له ئه‌ڵڵا" مرۆڤ نه‌ك توشی شۆك ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده توڕه‌ی ده‌كه‌ن، كه نه‌بێته‌وه، هه‌رگیز به‌قه‌ده‌ر ئه‌م ماوه‌یه مرۆڤی ئه‌م سه‌رزه‌مینه له دین و به‌كاربه‌ره داعشیه‌كانی توڕه‌نه‌بونه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سته‌م و تاریكیه‌دا پیاوانی ئاینی و موفتی و خودا دۆست و خودایار و خوداناسه‌كان ده‌سته پاچه و بێبه‌رنامه‌ن، له‌كاتێكا ئه‌وان له هه‌ركه‌س زیاتر ده‌بێ داكۆكی له ئاشتی و لێبورده‌یی ئاین بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر نا ته‌واوی خه‌رمانه‌كه گڕده‌گرێ، له گرته‌یه‌كی ڤیدۆیدا داعشیه‌كان چه‌ند ئافره‌تێكی كه‌له‌پچه كرا‌و ده‌ستبه‌سه‌ر دیل و داماو ده‌ده‌نه به‌ر ته‌ور و سه‌ریان له جه‌سته‌یان جیاده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو ئاكار و ره‌وشت و كرده‌یه‌كه‌وه‌یه، ته‌نانه‌ت دڕنده‌و بڕنده‌و جه‌لاد و خوێنمژه‌كانیش ئه‌وه‌ناكه‌ن، ئه‌وانه دایك و خوشكیان نیه، خودایه ئه‌وه به‌ناوی تۆوه ده‌كرێت، یان كوشتن و سه‌ربڕینی "جێمس راید فولی" ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مانه هی ئه‌وه نین دواتریش رێگه بدرێت بێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا، ئاخرئه‌م ته‌ور وه‌شێنانه چاریان به‌س له‌ناودانه و هیچی تر، ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌یكات به‌رگرتنه له‌م تاریكیه، ئه‌ركی هه‌مولایه‌كه پشتگیری پێشمه‌رگه بكه‌ن و ئه‌ركی كوردیشه شانازی به پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕوانه‌كانه‌وه بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگانه‌ی دو و سێ ساڵه له رۆژئاوا دڕ به‌و تاریكیه ئه‌ده‌ن، پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزێكدا له شه‌ڕدایه زۆرن ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌تره‌شیان لێیچوه و هه‌رچۆنێكه ده‌یانه‌وێ له خۆیانی دورخه‌نه‌وه، نمونه‌ی سعودیه و قه‌ته‌ر و توركیا و ئه‌رده‌ن و ده‌یان شوێنی دیكه، كه ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی له‌خۆیانیان دورخه‌نه‌وه، به‌ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆر هاوكاریان ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه شه‌ڕی ئه‌و تاریكیه ده‌كات، كه ره‌نگه سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر له‌م شه‌ڕه ده‌ربازی بێت، شه‌ڕه‌كه‌ی به‌رێته نێو ئه‌نكه‌ره و مه‌كکه و عه‌مان و شوێنگه‌لی دیكه‌وه، كه خۆیشیان بڕوا نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن، ئه‌وان كه‌دێن هه‌ندێك به‌وه فریوده‌خۆن، ره‌نگه شه‌ڕه‌كه شه‌ڕی ئه‌مان نه‌بێت.
كورد جێگه‌ی خۆیه‌تی شانازی به‌و پێشمه‌رگانه‌وه بكات، كه سنگیان ناوه به په‌لاماری تاریكیه‌وه و نایانه‌وێ نیشتمان ببێته جێگه‌ی جه‌هل و نادادی. |
|
|