|
كه‌ركوك له 2015دا له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
04/01/2015 |
له‌ده‌ره‌وه‌ی دروشمه‌كان و ئه‌و ناولێنانانه‌ی بۆ چاوبه‌ستنی كه‌ركوكیه‌كان له كه‌ركوك ده‌نرێ، ئایه كاتی ئه‌وه نیه كه‌ركوكی 2015 له كه‌ركوكی پێشتر نه‌چێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كه‌ركوكێكی جیاواز نیشانبده‌ین پێویسته چی بكه‌ین، ئایه ئه‌و نه‌وته‌ی له رێگه‌ی بۆریه‌كانی هه‌رێمه‌وه له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهان ده‌چێت خێروبێری بۆ كه‌ركوكیه‌كان چیه، ده‌كرێ له رێگه‌ی لانی كه‌می 05% ئه‌و نه‌وته‌وه "له‌سه‌دا پێنج" سیماكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كه‌ركوك بگۆڕین یان نا.
په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئابوری و گۆڕینی سیمای شارستانی رۆڵێكی گه‌وره له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و لێبورده‌ییدا ده‌بینن، به‌ڵام له كه‌ركوك هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه نانرێ، هه‌مو یان زۆربه‌ی ناوه‌نده رۆشنبیریه‌كانی كه‌ركوك تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌كاركه‌وتون، بواری وه‌رزش له ئاستێكی خراپدایه، بونی رۆژنامه و گۆڤاری ئه‌رێنی و باش نه‌ك ده‌گمه‌ن و قاتیه، له‌باسانیشدا نیه، له دامه‌زراندن و ئاوڕدانه‌وه له كه‌ركوكیه‌كان هیچ به‌ره‌و باشبونێك نابینرێ، له كه‌ركوكدا ته‌نانه‌ت ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیریش ده‌كرێنه باره‌گای حیزبی و ده‌بنه جێ چالاكی حیزبه‌كان، ئه‌و حیزبانه‌ی هه‌میشه كه‌ركوكیه‌كان به پاراسیتامۆڵ راده‌گرن، خۆ ئه‌گه‌ر ساڵی 2015ش به‌هه‌مان بارودۆخه‌وه ده‌ستپێبكات، ئیدی كه‌ركوكیه‌كان مافی خۆیانه بیر له هه‌ر رێگه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه و كه‌سیش ئازایه‌تی ئه‌وه‌ی تیانه‌بێت ده‌ستی تۆمه‌تیان بۆ درێژ بكات وه‌ك له رابردودا كراوه.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگه‌ی نیگه‌رانیه هه‌ر ئه‌وه‌نیه كه له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ئه‌مجاره له رێی سه‌ربازیه‌وه بۆنی جیاكردنه‌وه‌ی كه‌ركوكیه‌كان دێت له یه‌كتر و له‌و سنوره میلیشیای جۆراوجۆر دروستده‌كرێت، نیگه‌رانی گه‌وره‌ی من له‌وه‌دایه كار و هه‌نگاوی زۆر بچوك به نرخی زۆر گران به كه‌ركوكیه‌كان ده‌فرۆشرێ، دامه‌زراندی چه‌ند مامۆستایه‌ك، یان هاوكاری تیپێكی تۆپێن یاخود كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێك كه له راستیدا نه‌كردنه‌وه‌كه‌ی شوره‌یی بوه، نه‌ك كردنه‌وه‌كه‌ی سه‌روه‌ری، هه‌مو ئه‌مانه له میدیا و راگه‌یاندنا به نرخی گران به كه‌ركوكیه‌كان ده‌فرۆشرێن و هه‌میشه‌ش پێیان ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌بین گورگ ده‌تانخوا، له كاتێكا ئه‌م جۆره له په‌روه‌رده كردن به‌رده‌وام مرۆڤگه‌لی چاو له ده‌ستی تر دروست ده‌كات نه‌ك مرۆڤی خۆخاوه‌ن و بڕیارده‌ر.
قسه‌كردن له كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌نیه وه‌ك قوربانی و لاره مل نیشانبدرێت قسه‌كردن له‌كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌یه كه‌ركوكیه‌كانیش ببنه‌وه خاوه‌نی خۆیان و ئیدی ئه‌وه‌ی ده‌یاندرێتێ وه‌ك خێر پێكردن ته‌ماشا نه‌كرێت، ناكرێ مرۆڤ مافی خۆی وا نیشانبدرێت كه خێره پێی ده‌كرێت، كاتێك كه مرۆڤه‌كان مافه‌كانی خۆیان به‌و جۆره وێنا كرا كه خێره به‌وان ده‌كرێت، ئیدی هیچ بۆ ئه‌وه نامێنێته‌وه باسی ئازادی و دیموكراسی و ئه‌و مه‌سه‌لانه بكرێت، كه‌ركوكیه‌كان مافگه‌لێكی زۆریان هه‌یه و ده‌یان ساڵه لێیان زه‌وتكراوه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافانه بۆیان خێر نیه به‌وان، كه‌ركوك زۆر له‌باره بۆئه‌وه‌ی نه‌ك ده‌ستی كاری خۆی ته‌نانه‌ت ده‌ستی كار له شوێنه‌كانی دیكه‌شه‌وه روی تێبكه‌ن، ئیدی بۆ ده‌بێت هاوڵاتیه‌كی ئه‌م شاره جاخاوه‌ن بڕوانامه و ده‌رچوی كۆلێژ و په‌یمانگه بێت، یان بێبڕوانامه، چاوی له‌وه بێت خێری پێبكرێت. |
|
|