|
بۆ شه‌ڕی ناوخۆ! له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
20/04/2015 |
زندوكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌كاتێكا پێشمه‌رگه له‌سه‌نگه‌ری شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تاریكترین هێزی دنیا، هێزێك هیچ مانایه‌ك بۆ مرۆڤ ناهێڵێته‌وه، له‌وكاته‌دا هێنانه‌وه به‌رباسی شه‌ڕی ناوخۆ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه، ناكرێ هیچ سه‌ركرده و به‌رپرسێك له دۆخی ئێستادا باسی شه‌ڕی ناوخۆ بكه‌ن، لانی كه‌م بۆئه‌وه‌ی برینی كه‌سوكاری ئه‌و قوربانیانه نه‌كولێنرێنه‌وه، كه كرانه نێو ئه‌و ده‌ستاڕه‌وه، ئه‌گه‌ر قسه‌كردن له شه‌ڕی ناوخۆ بۆ داوای لێبوردن و بۆ دوباره نه‌بونه‌وه‌ی بێت، ئه‌وه كارێكی به‌جێیه، لێ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه بێت بڵێین ئێمه له‌به‌رده‌م شه‌ڕی ناوخۆداین، یان خه‌ڵكانێك ته‌پڵی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كوتن، راستی ترسێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌م گوتنانه‌دا خۆی ده‌كات به‌نێو بیر‌و یاده‌وه‌ری ئێمه‌دا.
كێ شه‌ڕی ناوخۆده‌كات و بۆ، ئایه له‌كاتێكا داعش له سنورێكی فراواندا شه‌ڕی پێشمه‌رگه ده‌كات و دیلی پێشمه‌رگه به‌به‌ر چاوی دنیاوه سه‌رده‌بڕێت، له‌كاتێكا عێراق وه‌ك پێویست نه ئاوڕی له به‌رخودانی پێشمه‌رگه داوه‌ته‌وه، نه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌نێرێت و سزای هه‌رێمێك ده‌دات كه سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بی داڵده‌داوه، ئه‌م شه‌ڕی ناوخۆیه له كوێوه هات، ئه‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه به‌قه‌د ئێستا پێكه‌وه نه‌بوه، تۆ بڕوانه پێشمه‌رگه‌ی باشور و شه‌ڕوانی رۆژئاوا و گه‌ریلای باكور و مێرخاسه‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌مو پێكه‌وه له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریدان له كوردستان، گه‌ریلا له كه‌ركوك و پێشمه‌رگه له كۆبانی شه‌هید و بریندار ده‌بن، ئیدی ئه‌و شه‌ڕه كێ ده‌یكات و بۆ ئایه ئه‌مه گومان ناخاته دڵی هه‌موانه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر گریمان شتێكی ئاواش له گۆڕێیه دروستكردنی ترس و دڵه راوكێ یان ره‌واندنه‌وه‌ی تارمای ئه‌وه‌ی كه گومان ده‌كرێ هه‌بێ، خۆ ئه‌گه‌ر چه‌كی پێشمه‌رگه و شه‌ڕوانه‌كانی كورد له‌بری ئه‌وه‌ی لای حیزب بن لای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بن و ده‌ستی حیزبایه‌تی و به حیزبی كردن له بینه قاقای وه‌زاره‌ت دور خرێته‌وه، دڵنیام ئیدی جارێكی دیكه شه‌ڕی ناوخۆ دروست نابێت، ئێمه كه كوڕان و كچانی چه‌له‌نگ و ئازامان هه‌یه بۆ به‌رگری كردن له مرۆڤ و ئازادی، بۆ ده‌بێ په‌یوه‌سته‌گی و ملدان له ناو ئه‌واندا بۆ حیزب بێت، ئه‌مه ترسه گه‌وره‌كه‌یه، خۆ ره‌نگه لێدوانی هه‌ندێكیش وه‌ك كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر روداوێك باشتر ئه‌وه‌بێ له‌جێی خۆیدا دامركێنرێته‌وه، نه‌ك قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تری بدرێتێ، سه‌ركرده و سه‌رداری سه‌ركه‌وتو ئه‌وه‌یه كێشه و قه‌یران و گرفته‌كان چوارچێوه به‌ند كات و بچوكیان بكاته‌وه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، باشتر بو له‌ئێستادا رێگه به‌كه‌س نه‌درێ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بێنێته‌وه نێو میدیا‌و سه‌رمێزی دانیشتن و ماڵه‌كانمان، ئاخر زۆرن ئه‌وانه‌ی كه شه‌ڕی ناوخۆ ئاگری ناوه به جه‌رگیانه‌وه.
راستی من بڕوام وایه ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی چه‌ك و چۆڵیان هه‌یه و هێشتا نایانه‌وێ بیخه‌نه ژێر ركێفی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، لانی كه‌م به ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌ب سیاسی و به‌رپرسی میحوه‌ره‌كانی خۆیان بڵێن، لێدوانی توند به‌رانبه‌ر یه‌كتر و به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تر نه‌ده‌ن، ئه‌وه ئه‌وه‌نده به‌سه و ته‌واو، سه‌رچاوه‌ی بارگرژی و قه‌یران و توندوتیژیه كانی زمان و لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌كان وه‌ك رۆژی رون دیارن. |
|
|