|
بۆچی پێویسته پشتگیری پارێزگار بكه‌ین؟ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج |
12/11/2012 |
له‌و شه‌ڕه‌دا كه ئێستا ئۆپراسیۆنی دیجله به كه‌ركوك و كورد و دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریمی ده‌فرۆشن، جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌ی حیزبه كوردیه‌كان وه‌ك یه‌ك نین و جیاوازی زۆر به‌دی ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت پارتی و یه‌كێتیش جیاوازی له هه‌ڵوێستیاندا هه‌یه له‌مه‌ڕ پرسی دیجله، تا ئه‌م چركه‌یه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی له‌و روه‌وه ده‌رنه‌چوه، كه ئه‌مه بۆخۆی جێی پرسیاره، خوابكه‌م ئه‌وانه‌ی ده‌یان ساڵه موسڵیان له ده‌ستداوه كار بۆ ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن كه‌ركوكیش به هه‌مان ده‌رد بچێت.
قسه و هه‌ڵوێسته‌كانی زه‌یدی بۆ ئه‌و كه‌ركوكیانه‌ی سه‌رده‌می ته‌به‌قچه‌لیان بینیوه ئه‌ڵێن مێژو خۆی دوباره ده‌كاته‌وه، من بۆ خۆم بڕوام به دوباره بونه‌وه‌ی مێژو نیه و ئاوه‌ز ئه‌وه وه‌رناگرێت، به‌ڵام ده‌زانم هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كه‌ركوكه و ئه‌وه‌ش به موزایه‌ده‌ی سیاسی و قسه‌ی زلی به‌رپرسه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت، ئۆپراسیۆنی دیجله كه‌مته‌رخه‌می كورد دروستی كرد لانی كه‌م شه‌ڕی خاوه‌ندارێتی له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆ پۆست و ده‌سه‌ڵات، شه‌ڕی په‌نجا به په‌نجای نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌لایه‌ك و بێده‌نگی حیزبه كوردیه‌كانی تر، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌ركه‌وتنی نفوزی لایه‌نه‌كان ئیتر پارتی زۆر خه‌می كه‌ركوكی نه‌ما لانی كه‌م جگه له كه‌ركوكیه‌كانی ناو ئه‌و حیزبه كه‌سی تر خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و شاره نه‌كرد، كه مسته‌فا بارزانی به دڵی كوردستانی ده‌زانی.
ئه‌م پشتكردنه كه‌ركوكه ماوه‌یه‌ك هێرشێكی زۆر توندی به‌دوی خۆیدا هێنا به‌رانبه‌ر دكتۆر نه‌جمه‌دین، له كاتێكدا له كه‌ركوك ئه‌وه دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستانن ده‌بێ ره‌خنه‌یان لێبگیرێت نه‌ك ئیداره‌ی كه‌ركوك، جارێكیان پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك (عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا) كه كه‌ركوكیه‌كان له‌بری هاوكاری كردنی ناویان لێده‌نا پێی وتم: "ئه‌زانی 85%ی كێشه‌ی ئه‌م شاره پارتی و یه‌كێتی بۆمی دروست ده‌كه‌ن"، راستیه‌كه‌ش وابو كادیری حیزبی هه‌بو به گوریس زه‌وی ده‌به‌خشانده‌وه و كه‌سیش نایتوانی پێی بڵێت پشتی چاوت برۆیه.
ئه‌مڕۆ كه‌ركوك له‌به‌رده‌م جۆرێكی تر له سیاسه‌تی ته‌عریبدایه، له‌م دۆخه‌دا ره‌نگه زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كان به‌ره‌وڕوی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ببنه‌وه، وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك و كه‌سی یه‌كه‌می شاره‌كه، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر بیانویه‌ك ئێستا پشت بكرێته كه‌ركوك و دژایه‌تی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بكرێت دواجار ئه‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی زه‌یدی و ئۆپراسیۆنی دیجله و نه‌یارانی كورد كۆتای دێت، بڕواناكه‌م كوردێك هه‌بێت ئه‌وه‌ی گه‌ره‌ك بێت به‌وانه‌شه‌وه كه رۆژگارێك له ئامێزی به‌عسدا بونه، به‌هه‌مو جیاوازیه‌كمانه‌وه ئێستا پارێزگاری كه‌ركوك و كوردی كه‌ركوك پێویستیان به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌نگی ئێمه‌یه، ده‌بینن چۆن له كاتی پێویستا عه‌ره‌ب هه‌مویان ده‌بنه یه‌ك به‌و هه‌مو جیاوازیه‌شه‌وه، بۆ نایه‌ن ئه‌وه تاقی بكه‌ینه‌وه، بۆ نمونه با به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كوردی له‌سه‌ر كوردستانیه‌تی كه‌ركوك و داواكردنی بۆ هێنانه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكه‌ین، بزانن شیعه و سونه و مالیكی و عه‌لاوی و هاشمی و موقته‌دا هه‌مویان سه‌نگه‌ر له كورد ناگرن، پێمخۆشه سه‌رۆكی هه‌رێم كه كوڕی ئه‌و پیاوه‌یه كه‌ركوكی ناو نا دڵی كوردستان كارێكی وا بكات ئه‌وجا دۆست و دوژمنی خۆی بناسێت، ناكرێ رێگه‌بده‌ین كه‌ركوك به ده‌ردی موسڵ بچێت، ئۆپراسیۆنی دیجله زۆر باش ده‌زانن، ئیدی هیچ مۆركێكی كوردی به موسڵه‌وه نه‌ماوه، بۆیه گوێیان له‌وه‌نیه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا بێت یان نا، به‌ڵام دیاله و كه‌ركوك و تكریت هه‌ریه‌كه و بیانویه‌ك هه‌یه بۆیان، دیاله به‌هۆی بونی خانه‌قین و شوێنه‌كانی دیكه‌وه و تكریت به‌هۆی بونی خورماتوه‌وه و كه‌ركوكیش خه‌می خه‌مانه، ئه‌مه‌ش ناچاری ئه‌وه‌مان ده‌كات نه‌هێڵین ئه‌و شوێنانه‌مان له ده‌ست بچن، كارێكی ئاوا پێویستی به پشتگیری و راستگۆییه. |
|
|