Print WWW.SBEIY.COM
 کورد وەک هەمیشە
ئامانج هەرتەلی
09/09/2014

سەرەتا لەهەمو دانوسانێک لەگەڵ لایەنەکان دەکەوێتە گفتوگۆ پێ لەسەر کۆمەڵێک داواکاری دادەگرێت. وەک هەمیشە کۆمەڵێک داواکاری نەگۆڕ دەخاتە بەردەمی لایەنەکانی تر، بەبێ ئەوەی حساب بۆ کات بکات و لایەنی بەرامبەریش بەردەوام تا نزیکی کۆتایی هاتن کات بە نوێنەرانی کورد دەکوژن، دوای بێ ئەوەی داواکانی کورد جێبەجێ بکەن، کوردیش دەخاتە بەردەم گوشارەکانی ئەمەریکا و ئێران و نەتەوە یەکگرتوەکان و داواکانی کورد لەیەکەم رۆژدا دەبنە بڵقی سەر ئاو. پێکهێنانی حکومەتی ئەمجارە بۆ کورد جیاوازە لەپێکهێنانی حکومەتەکانی تری عێراق، ئەوەی جیای دەکاتەوە گۆڕینی دەموچاوە، بەڵام دیوی شاراوەی هەمان سیاسەتی پێشوە لەبەرام بەر گەلی کورد. ئەم جارە کورد وەک جاران نیە، ئەم جارە کورد لەبەرامبەر بەغدا و هاوپەیمانانی یان گەلەکەی یەکێکیان دەبێ هەڵبژێرێت .

ئەگەر سیاسیەکانی کورد وەک ساڵان بکەونە دوای بەرژەوەندی بەغدا و هاوپەیمانانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی لەرزۆکی عێراقی لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبی و لەناوحیزبیش بەرژەوەندی کەسی بۆ هەندێک دەسکەوت و سوپاسی دەوڵەتانی دونیا، ئەوا گەلی کورد بۆ چوارساڵی دادێت هەموشتێ لەدەست دەدات، ئاماژەکان پێدەچێت سیاسییەکانی کورد لەبەرچاوی جوانی ئەم و ئەو پێ لەسەرەتایترین مافی گەلەکەی هەڵبگرن لەبەرامبەر بەرژەوەندی خۆیان، چونکە هەم سوپاسی هەندێک وڵاتی دوژمنی کورد و وڵاتی بەرژەوەندی پەرستی نەوتی بەدەست دێنن، هەمیش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی رێگا لەچاکسازی و گەندەڵی بگرن، لەهەمان کاتدا درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن لەهەر ئەگەرێک کە روبدا لەکوردستان، چونکە ئەوکات وایان لێدەکات ئەمکێشانە بگوازنەوە بۆ دەرەوەی هەرێم باشترین شوێنیش حکومەتی لەرزۆکی عێراقە، وەک لەهەشت ساڵی رابردو رویدا بەمەش هەم عێراق و هەمیش هەرێم لەلۆمەی ئەو وڵاتانە دەپارێزن کە دژی کەرکوکن و خۆشیان لەتانەی خەڵکی ناوچە جێناکۆکەکان دەپارێزن بەبیانوی بونی کێشە لەگەڵ بەغداو دوایش کوردایەتی دەبێتە بنێشتە خۆشە سەر زمان .

بەڵام سیاسیەکانی کورد ئەگەر بەرەی گەلیان هەڵبژێرن دەبێ قوربانی بەخۆیان بدەن لەکۆمەڵێک روەوە، سوپاسی دوژمنانی گەلی کورد لەدەستت دەدەن کە ئێستا خەریکی گوشاران لەسەر کورد بەمەبەستی دەستبەردار بونی  لەمافەکانی و بەشداری کردنی بەردەوامی  بێ دەستکەوت لەبەغدا، لەکاتێکدا ئەو دەوڵەتانەی ئەمڕۆ دەیانەوێ حکومەتی عێراق پێکبێننەوە بە بەشداری کورد بۆ تائێستا ئامادەنەبون نزیکەی (9) مانگە موچەی خەلکی کوردستان نادات بەغدا بۆساتێکیش گوشاریان نەخستەسەر.

ئەوەی لێرەدا پێوسیستە سیاسیەکانی کورد لەچەند رۆژی رابردو جوابی دەنەوە. ئەوەیە ئایا کورد لەبەغدا خۆی بەکورسی دەسەڵات و بەرژەوەندی وڵاتانی دەرەکی  دەبەستیتەوە؟ یان بەپێچەوانەوە بەرژەوەندی گەلەکەی دەخاتە پێش بەرژەوەندی خۆیان دەوڵەتانی تر کە زیاتر لە 11 ساڵە موماتەڵە بەمافەکانی گەلەکەمانەوەدەکەن و نایدەن؟

با سیسەکانی کورد دڵیان بەهاوکاری وڵاتانی دنیا خۆش نەکەن بەتایبەتی ئەمەریکا بە ناردنی چەک بۆ کورد ناردنی چەکی ئەمەریکا لەم کاتەیە وەک هاوکاری بۆ لێدانی داعش جێگای دەستخۆشیە، بەڵام لەهەماکاتدا درێژە دانە بەشەرێکی بەردەوام لەناوچەکە و بێدەنگکردنی کوردە لەسەر مافەکانی لەگەڵ بەغداد لەبەرامبەر حکومەت و فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتو مانەوەی خۆی لەناوچەکەو دەست هەلنەگرتنی بەرژەوەندیەکانی لەعێراق. ئەوەی وای لەمن کردوە کە گومانم لەئەمەریکا هەبێت ئەوەیە کە بۆ تائێستا گوشاری بۆ بەغدا نەهێناوە لەبەرامبەر بوجەی هەرێم، بەڵام ئێستا بڕیارە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بگات بە عێراق بۆ دامەزراندنی حکومەتی تازە و یونامی لەگەڵ کورد لەسەر خەتە تا ئەم ساتەش کە بریابوو داواکانی کورد جێبەجێبکەن هاوپەیمانی نیشتمانی نەچۆتە ژێرباری .

عەبادی وتی ئەوەی لەهەشت ساڵی رابردو رویدا دوبارە نابێتە، کەچی تا ئێستا نەیتوانی داواکاریەکی کورد جێبەجێ بکات و نیەتپاکی پیشان بدات. باشە کورد چیکردوە و چی دەکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلەکەی؟ یان وەک جاران کورسی بێدەسەڵات وەردەگرن چەند کەسێک تێر و گەلیش هەموی برسی دەبێ؟ یان نایانەوێ گوێ لەئازاری بڕینی قوڵی گەل بگرن کە بژێوی ژیانە؟

ئایا کورد رازیە بەبەغداد و درێژەدەدات بەسیاسەتە هەڵەکانی 11 ساڵی رابردوو و گەلەکەی توشی نەهامەتی زیاتردەکات؟

کورد دەڵێ (بێچوە کورگ قەت کەی نابێ ) کەسیش خۆشی بەکورد رەوا نابینی .