Print WWW.SBEIY.COM
 یاریەکە مەدۆڕێنن
ئامانج هەرتەلی
22/10/2014

زەمەنێکە کورد، ئاخ لەودەرفەتانە دەخوات کە لەدەستی داون، بەهۆی بێپلانی بێت، یاخود بونی فێڵی داگیرکەران، یان خیانەت و دوبەرەکی، بەڵام لەهەرساتێک چوبێتە دانوسان و دانیشتن لەسەرەتادا وەک دەسکەوتی مەزن فرۆشاونەتەوە بەگەلەکەیان، وانیشاندراوە لەوەتەی کورد هەیە، شتی وای بەخۆیەوە نەدیوە، سەرەنجامیش هەمو دانوسانەکە فێڵێکی گەورەتر بوە لەوەی پێشوتر و گۆڵێکی جوانتر بوە، لەوەیتر کە لەگەلی کوردکراوە.

هەمو بیانویەکیش بۆدەرباز بون، لەوشەرمەزارەی کوردی تێکەوتوە، لەبەرامبەر نەیارەکەی بەپاساوێکی نەتەوەی، یان پلانێکی نێودەوڵەتی دراوەتە قەڵەم و گەلی کوردیان بەبێکەس لەناو گەلەکەیان ناساندوە، پرسیارەکە لێردە ئەوەیە، کورد ئەگەر گەلێکی بێکەسە چۆن خاوەن کەسەکان  دەکەونە دانوسان لەگەڵت کەبێکەسی؟ ئەی گەلی کورد کەست نیە لەدوات و بەناوی ئەوگەلەوە ناچیتە دانوسان؟ یان بێکەسی ئەوەیە ئەودەسکەوتەی دەتەوێ بەدەستی بێنی، بیکەیت بەدەسکەوتی شەخسی و مافی خۆت وەرگریت و پشت بکەیتەگەل بۆیە بێکەسی؟

ئەو بۆڵە بۆڵەی ماوەیەکە لەسەر کۆبانێ دەکرێت، ئەوە کراوە من بوم، ئەویتر دەڵێ من بوم، ئەوە جگە لە ناشیرینکردنی گەلێکی قارەمان لەبارچاوی جیهان هیچیتر نیە. ئەو گەلەی بە بەرخودانی زیاتر لە مانگێک قارەمانێتی و جوامێری نواند، وەک پارێزەری مرۆڤایەتی لێدەرواندرێت ئەمرۆ، ئەو بەرخودانیەی هێزی دایەگەلێک کە نزیکەی سەدەیەکە خراوەتە دەستی چەند درندەیەکی برسی، شەرمەزاری بۆ ئەوانە جێهێشت کە زەمەنێکە کوردیان داوەتە دەستی ئەودرندانە.

ئەم بۆڵەبۆڵەی دەیبیستین لەم و لەو بۆخۆ بەبەتەڵکردن، لەبەردەم گەلی کورد، ئەوەنیشانەی هەستی نەتەوایەتی و هەسبە بچوکبونەوەکردنی خۆیانە، یارمەتی دانی کۆبانێ نەکۆمەکە و نەمنەتە، بەڵکو فەرزێکە لەسەر هەمومان بەبێجیاوازی، لەبەرئەوەی کۆبانێ ئەوەی کوردی نەناسی بو، یان کوردی بە هەرجۆرێکیتری ناسبێت، کورد لەدەرگای دابێ، دەرگای بەسەرکوردا داخستبێ مەگەر بۆ بەرژەوندیەکانی خۆیان لێیان روانیبێت دەرگایان لێکردبێتەوە.

دوای ئەوەی تۆپەکە لە گۆڕاپانی کوردە، بەڵام لەم هەلەشدا کورد پێناچێت نە مودەریبەکەی مودەریبێکی باشبێت، نە یاریکەرەکانی یاری کەری باشبن، ئەوەی دەگوزەرێت و دەیبینین لەخۆ زلکردنی چەند لایەنێک بۆئەوەی خۆ بەپاڵەوانکردن، ناشیرینکردنی گەلی کورد لەبەردەم دۆستانمان کەبەهۆی قارەمانی کۆبانێ بۆمان دروست بوە هیچیترنیە، ئێستا کاتی ئەوەیە یاریەکە بەبەرچاوی هەمو هاندەرانمانەوە ببەینەوە، کە ئاسودەن بەسەرکەوتنەکانمان و یاریەکی باش بکەین، کە یاریەکە لەبەرژەوەندی گەلی کوردە پێویستا هەموان بەبێجیاوازی یاری بکەن، تەماشاکەران بڕیار لەسەر یاریزان دەدەن نەک یاریزان خۆی. کاتی ئەوەنیە یاریزان بەتەنیا یاری بکات ئەگینا دۆڕانێکی گەورە توشی دەبێت.

کۆبانێ ئەوەی لەبن بەڕەبو، بۆ گەلی کوردی هێنایە سەر بەڕە، ئەوەی پێوتین کێ لەدوای دەسکەوتی شەخسیە و کێ بەدوای گەلدایە، ئەنجامی ئەو گەمەیەی بینیمان ئەوەیە، هیچ یەکێ لە مافەکانی گەلی کورد، لە عێراق نە هاتەدی هەتا لەسەر بەدەستهێنانی بەرژەوەندی شەخسی و پۆست و پلەوپایە بۆ خۆیان قوتی تاکی کوردیان بڕی، بۆیە داوا لە تەواوی کوردێکی دڵسۆز دەکەین، چۆن بۆ کۆبانێ هاتنەدەنگ ئاواش لەسەر ئەم بۆڵە بۆڵە بێنەدەنگ، چونکە دوژمنی هەمو کورد یەکە، هەموشمان بەیەوە جوانین.