Print WWW.SBEIY.COM
 لە سیڤەرەو تا ئەمڕۆ
ئامانج هەرتەلی
09/11/2014

لەسەرەتای سەدەی بیستەم، لەئەنجامی پلانی ئیمرایالیزمدا گەلی کورد، بەبێ ویستی خۆی دابەشکرا بەسەر چەند نەتەوەیەکی جیا، هەر ئەوێ رۆژێ بۆ دامرکاندنەوەی کڵپەی توڕەیی گەلی کوردو تا بەهێزبونی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان، بیریان لەرێککەوتنێک کردەوە بۆ بێدەنگکردنی گەلی کورد، بەناوی رێکەوتننامەی سیڤەر، ئەم رێکەوتننامەیە لەچەند بەندێکدا باس لەپێدانی مافی گەلی کورد دەکات لەبەندەکانی (62 ، 63 ، 64)

رێکەوتنی سیڤەر لەبەندی (64)دا باس لەوەدەکات ئەگەر کوردەکان ویستیان دەتوان سەربەخۆبن، لەدوای یەک ساڵ لە بەگەڕخستنی، بەڵام بەداخەوە نەک هەر بەکار نەخرا، بەڵکو کرایە قوربانی پەیماننامەی لۆزان، کورد لەوێ رۆژێرا قڕ دەکرێ و لەناودەبرێت، هەروەها بەردەوام لەنێو رێکەوتن و بەڵێن پێداندا دەخافڵێنرێت، رۆژی لەگەڵ بەڕێدەکرێت، بێئەوەی یەک مافی گەلی کورد دابینبکرێت .

لەبیستەکانی سەدەی رابردو، دەوڵەتە داگیرکەرەکان لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندی، رێگایان نەدا رێکەوتننامەی سیڤەر بکەوێتە کار، دەرفەتی خۆبەڕێوەبەریان بەگەلی کورد نەدا، ئەوێ رۆژێ گەلی کورد  ئەگەر دەرفەتی خۆبەڕێوەبەری بەهۆی نارونی دۆخەکەو گۆڕانکاری جیهان دوای یەکەم جەنگی جیهانی، کورد دابڕێندرابێت لەبەدەستهێنانی دەوڵەت.

بەڵام ئەو دەرفەتە بۆ باشوری هەرێمی کوردستان، دوای چەندین شۆرش و بەرخودان توانی بەشێکی کوردستان ئازاد بکات، دواتر لەژێر سایەی نەتەوە یەکگرتوەکان پارێزرا تا پرۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی 2003، ئەو ماوە حکومڕانیە بۆ جیهان، دەرفەتێکی باش بو، بۆ ئەوەی جیهان بڕیار لەسەر دەوڵەتی کوردی بدەن، بەڵام بەداخەوە هەرێمی کوردستان لەبری ئەوە بۆ دونیا بسەلمێنێ کە گەلێکی سەرکەوتوە، کە لەرێکەوتننامەی سیڤەردا ئاماژەی بەتوانای خۆ بەڕێوەبەری کوردا بو ئەگەر توانی .

بەڵام بەداخەوە گەلی کورد لەباشور، دوای 70 ساڵ هەستێ بە تواناکانی ئیدانەی ئەو کەسانە بکات، کە رێککەوتننامەی سیڤەریان دا بە لۆزان، روی ئەو کەسانەیان سپیکردوە کە لۆزانیان جێبەجێکرد لەبری سیڤەر، نەک هەر حکومەتی هەرێم نەیتوانی ئەدائێکی جوانی حکومڕانی پێشکەشبکات تا ئەمڕۆ، بەڵکو بەهۆی شەڕی براکوژی و گەندەڵیەکی زۆرو دەستگرتنی ئەو دەوڵەتانەی کوردیان بەسەردا دابەشکراوە، بۆ لەناوبردنی گەلی کورد.

وای لەو دەوڵەتانەی کوردستانیان دابەشکرد بەسەر تورک و عەرەب و فارس، نەک هەر پەشیمان نەبن و داوای لێبوردن نەکەن، بەڵکو هەست بەئاسودەیی بکەن، لەوکاتەوە کوردیان نەکردوە بە دەوڵەت، لەبەر ئەوەی سیاسیەکان زۆر بێ خەمانە دەڕواننە کێشەی نەتەوەی و خاک و نیشتیمان، بەڵکو سیاسیەکانی کورد، ئەوەی ستراتیژی ئەوانی داگیرکردوە، نەوت و سەروەت و سامانە .

کورد لەخۆرئاوای کوردستان، جیا لەباشور حکومەتێکی نوێ و لەسەر ئەساسی هاوڵاتی بون دایانمەزراند، هەر ئەوەش وای لەدەوڵەتانی دژە کورد، هانی رێکخراوێکی تیرۆرستی داعش کرد، دژی ئەو خۆبەڕێوەبەریە بن، بۆ ئەوەی وڵاتانی جیهان جوانی دەوڵەتداری کورد لەخۆرئاوا نەبینن، بەڵام قارەمانی کۆبانێ دەوڵەتداری کوردی بەجیهان ناساند، روی راستەقینەی دەوڵەتانی دژە کوردی دەرخست .

ئەوەی لێرە گرنگە ئەوەیە، کورد چی گۆڕیوە لەجۆری ئەو رێکەوتنانەی کە دەیانکات؟ ئایا کورد لەو جوغزە دەرچوە، کە داگیرکەرانی لۆزان بەدەورەیاندا کێشاوە؟ یان گەلی کورد لەسایەی سیاسیەکانیدا بەردەوامە لەهەڵەکانی. لۆزانەکان بەردەوامن لەسەر گەلی کورد، بەڵام ئێمە بێسود بێ ئەوەی سودێک وەرگرێت لەپێشو، بەردەوامە لەسەر چاوبەسەتەی خۆی .

ئەوەی ئەمڕۆ تورکیا لەگەڵ بەغدا، ئەوەی دژی کورد دەگێڕن، درێژەدانە بەسیاسەتی لەناوبردنی کورد، درێژەدانە بە ملکەچ پێکردنی گەلی کورد، ئایا کورد ئامادەیە بەردەوام بێت بۆ ملکەچی؟