Print WWW.SBEIY.COM
 سەرۆکایەتی هەرێم و کۆمسیۆنی هەڵبژرادن
مه‌لا فه‌رمان
14/12/2014

پشت بە حوکمی بڕگەی ( ١ ) لە مادەی( ٥٦) ی یاسای ژمارە ( ١ ) ساڵی (١٩٩٢)ی هەموارکراو، لەسەر پێشنیاری ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمانی کوردستان - عێراق لە دانیشتنی ژمارە (١٨)ی رۆژی ٢٣/٧/٢٠١٤ بڕیاری دەرچواندنی ئەم یاسایەی دا:
یاسای ژمارە ( ٤ ) ی ساڵی  ٢٠١٤  (یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی).
پێشتر لە وتارێکدا رەخنەم لە کەموکوڕیەکانی یاسای ئەم کۆمسیۆنە گرت، بە تایبەتی:
١-  بەشی شەشەم : مافەکانی ئەندام، مادەی هەشت، چوارەم: خانەنسینی ٨٠% موچەکەی.
٢- ماددەی هەژدەهەم: لە پێکهاتەی کۆمسیۆندا هاوسەنگی لە نوێنەرایەتی پێکهاتە نەتەوەییەکاندا مسۆگەر دەکرێت.
٣- پێوەدیاربونی مۆرکی حیزبی بە کۆمسیۆنەکەوە.
بڕوانە
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9028&AuthorID=47

بەڵام پاشان دەرکەوت ئەو کۆمسیۆنە نوێنەری هەمو پێکهاتە نەتەوییەکان و ژنانی تێدایە، بۆیە ئەگەر رەخنەیەک لەم بارەوە هەبێت دەبێت لە حیزبەکان بگیرێت، چونکە ئەوە حیزبەکانە دەست دەخەنە ناو ئەو پێکهاتانەوە و نایەڵن خۆیان وەک کیانێکی سەربەخۆ نوێنەری خۆیان دیاری بکەن. بەشێ لەم رەخنە و خەتایانەش ئەو پێکهاتانە  و نوێنەرەکانیان دەگرێتەوە، بەشداریکردنیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر ، دهۆک و سلێمانی نەک هەر غەدرێک بو لە خودی خۆیان و هەندێ لە حیزبەکانیان کرد بەڵکە ئەو هەنگاوەیان بو بە کۆسپێک لە بەردەم پرۆسەی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکایەتی هەرێم
دەربارەی ئەم یاسایە سایتی سبەی بەم شێوەیە نویسویەتی:

(سبه‌ی‌):
مه‌سعود بارزانی‌ پێیوایه‌ شێوازی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌دا متمانه‌یان پێدرا نادروست بوه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فڕاكسیۆنه‌كانی توركمان و كلدان و ئاشور و سریان و ئه‌رمه‌ن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، مه‌سعود بارزانی‌ رایگه‌یاند: شێوازی دیاریكردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن نادروست بوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ زیان به‌ پێگه‌ و ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
وتوشیه‌تی‌: "كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانییه‌ و ناكرێت به‌ بیرێكی ته‌سكی حیزبی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و پێویسته‌ هه‌مو لایه‌ك به‌شداریی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت و هیچ لایه‌نێكیش بۆی نییه‌ له‌جیاتی پێكهاته‌كان نوێنه‌ر دیاری بكات "  بڕوانە:
http://sbeiy.com/Detail.aspx?id=39820&LinkID=4

ئەم یاسایە لە ٢٣/٧/٢٠١٤ ، لە دانیشتنی ژمارە ( ١٨) لە پەرلەمانی کوردستان بریاری دەرچواندنی درا، لەم رۆژەوە سەرۆکی هەرێم بە پێی:
١- مادەی ٢٢، سێیەم، لە دەستوری عێراق ( یصادق و یصدر القوانین التی یسنها مجلس النواب، تعد مصادقا علیها بعد مضی ١٥ یوما من تاریخ تسلمها).
٢ - لە مادەی ١٠ یاسای سەرۆکایەتی هەرێم، ئەم ماوەیە بە ١٠  دە رۆژ دیاری کراوە.

لەبەرئەوەی
١-  لە کاتی یاسایی خۆیدا سەرۆکی هەرێم ئیمزای لەسەر ئەم یاسایە کردوە بۆیە لە ئێستادا بە پێی یاسا رەتکردنەوەی ئەم یاسایە لە دەسەڵاتی کەسدا نیە.
٢- پەرلەمان بە پێی مادەکانی ئەو یاسایە مامەڵەی لەگەڵ چۆنیەتی هەڵبژاردن و پێکهاتەکانی کۆمسیۆن کردوە.
بۆیە هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە پشتی پێ ببەسترێت بۆ رەتکردنەوەی ئەو یاسایە یان کۆمسیۆنەکەی.

گرنگی ئەم یاسایە
١- سەرەتایەکی باشە بۆ بێلایەنکردن و سەربەخۆکردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان
٢- لەبەر ئەوەی بڕیارەکان بە ٢/٣ دەنگی ئەندامان دەدرێت، هیج لایەنێک ناتوانێت رای خۆی بەزۆر بسەپێنێت وەک ئەوەی لە رابردو بۆی چۆتە سەر. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنەکانی داهاتو ببنە جێی متمانەی خەڵکی کوردستان.
٣- راستە سەرجەمیان ئەندامی حیزبەکانن، بەڵام بە پێی  ( بەشی سێیەم، ماددەی پێنجەم، یەکەم: ئەنجومەنی کۆمسیاران، خاڵی ( ٢  ز ) هاتوە ( ئینتیمای بۆ هیج پارتێکی سیاسی نەبێ لە کاتی ئەندامەتیدا لە ئەنجومەن)) هەمویان مولزەم کراون کە لە ماوەی کارکردنیان حیزبیانە کار نەکەن.
بە کورتی،سەرەڕای کەموکوڕیەکان، پەرلەمان هەنگاوێکی باشی ناوە و سەرەتایەکی خراپ نیە بۆ گێڕانەوەی متمانەی دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن.