Print WWW.SBEIY.COM
 حکومەت لەنێوان موچە و بێباکیدا
ئامانج هەرتەلی
07/01/2015

لە ناوەندی مامۆمستایەکمان هەبو، رۆژێکیان موشریف دێت و ئامۆژگاری مامۆستایان دەکات، پێیان دەڵێت لێدان بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە، نابێ لە خوێنکار بدرێت، مامۆستاکەشم بە موشریف دەڵێت، لەگوێدرێژیان پرسی چەند دەرۆی وتی زەختە دەزانی، زەختە چەند تیژبێت ئەوەندە دەرۆم، هەروەها شێخ تا لەشێت نەدات ناوی جنۆکەی پێناڵیت، ئێمەش تا لەخوێندکار نەدەین نەدەخوێنن نە عاقڵ دەبن. ئەو موشریفە یەکەم موشریف بو هات و بەمامۆستاینی وت کە لێدان نابێ هەبێ، لەوکاتەیە موشریفەکە بێدەنگی هەڵبژارد.

لەسەرتای ساڵی 2014 حکومەتی هەرێم بەهۆی سیاسەتی هەڵەکانی، کەوتە ململانێ لەگەڵ بەغداد و سەرەنجام بوە هۆی بڕینی بوجەی هەرێم، خەڵکی هەرێمی کوردستانی توشی گرفتی گەورەکرد، ئەوەی هەرێم کردی ئەوکات بەو پەلە پروزێیە بۆ ئەوەبو، نەوتی هەرێم بەر لەدروست بونی کابینەی نوێ بەرێبکات و بەدەستکەوتی خۆی بزانیت، بۆئەوەی لایەنی پێشوی ئۆپۆزسیۆن بێبەش بکات لەم دەسکەوتە، بەڵام لەبری ببێتە دەستکەوت بوە شەرمەزاری بۆیان، چونکە بەدرێژای فەرمانڕەوای کوردی پاشەکەوتێکی ئابوریان نەبو.

 بێ پاشەکەوتی هەرێم وایکرد، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی فەشەلی ئیداری دەیوت، خەڵکی کوردستان بەراستی بزانێت و ئەو زەخمیەی ئەوانیش نیشانیان دەدا، لەبەرچاوی خەڵک رێک لەو میزەڵانە بچیت لەگەڵ کونبونی لەلایەک، ئیدی بچوک بێتەوە، هەر ئەمەش وای لەعەبادی کرد، بەبێ رەچاوی بەرژەوەندی گەلی کورد حکومەت پێکبهێنێ، لەدوایدا کورد بەبێ بەرنامە گەڕایەوە بەغداد و 100 رۆژەکەش رۆیشت و کورد هیچی دەست نەکەوت.

 رێکەوتنی کورد لەگەڵ عەبادی، ناردنی بڕی یەک ملیۆن دۆلار، حکومەتی هەرێم کەوتە مژدانەدان بەپێدانی موچە بەفەرمانبەران، بەڵام نە بە یەک ملیۆن دۆلارەکە و نە بە نەوتی فرۆشراوی کوردی و نە بەداهاتی ناوخۆ و زیادکردنی نرخی بەنزین توانیان موچەی هاوڵاتیان بدەن، دەکرێت حکومەتی هەرێم جوابی ئەوە بداتەوە، ئەو ملیۆن دۆلارە لەکوێیە کە لە بەغدادەوە هات؟ یان ئەو پارە لەکوێیە کە لەفرۆشتنی نەوت دەستان کەوتوە؟ یان پارەی زیاد کراوی نرخی بەنزین و تەواوی پارەی ناوخۆی گومرگ و دامودەزگاکانی تر چی لێهاتوە؟

 حکومەتی هەرێم بەم رێکەوتنە پێدەچێ ئەو شانازیە بەهەوڵی دبلۆماسی بزانێت، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم لەگەیشتنی بەرێکەوتن و ئاسان هەتنە ژێرباری بەغداد بەم ئاسانیە ئەنجامی دو هۆکارەوای لە بەغداد کرد رێکەوتن بکات، یەکەمیان جوامێری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان لەشەڕی دژە تیرۆر، دوەمیان ناردنی نەوتی کەرکوک لەرێگای بۆری هەرێم، بە ئازادبونی ناوچەکانی لەژیر دەستی داعش و گیڕانەوەی نەوتی کەرکوک بۆ سەر بۆری جارانی، هەمان شەڕی جارانی هەرێم و بەغداد دەست پێدەکاتەوە.

هەروها دوای گەڕانەوەی وەفدی هەرێم لەبەغداد و ناردنی وەزیری دارایی و جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان و راگەیاندنی پێدانی موچەی مانگی 10و11 بەیەکەوە، دواتر تا ئەمساتەش موچەی مانگی 11 دابەش نەکراوە لەکاتێکدا دەبوایە هی مانگی 12دا بدرایە.

 پێدەچی حکومەتی هەرێم رێز لە منادونەبونی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزاکانی ناوخۆ کە پارێزەری ئارامین و لەگەڵ خۆراگری قارەمانەنی خەڵکی نیشتمانپەروەی کوردستان نەگرێت، ئەگەر حکومەتی هەرێـم چاوی میهرابانی نابینانەبوایە، ئەوا تاخەڵکی کوردستان ناچار بەگوشار نەکات، بۆسەر خۆی ئامادەنەبیت موچە دابین بکات، پرسیارەکە ئەوەیە، بۆ کاتێک خەڵکی کوردستان هەتە سەرجادە موچە هەیە؟ بەڵام کە خەڵکی کوردستان حورمەت بۆ حکومەت دادەنێن لەبەرامبەر نائارامی و هەبونی مەترسی هەست بەبەرپرسیارەتی دەکەن، بەڵام حکومەتی هەرێم هەست بەبەرپرسیارێتی ناکات بەرامبەر بەخەڵکەکەی، دەردەکەوێت بەرپرسانی هەرێم هەست بەبەرپرسیاریەتی بەرامبەر بەخەڵکەکەیان ناکەن.