Print WWW.SBEIY.COM
 دەستوری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێم-1-
مه‌لا فه‌رمان
14/04/2015

بەشی ( ١ )
نزیکەی ٤ مانگ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی ماوەی دوەم ویلایەتی [(٨ ساڵ) + ٢ ساڵ دریژکراوە = ١٠ ساڵ]ی سەرۆکی هەرێم، دیارە ٤ چوار مانگ بۆ پرسی دەستور و پرسی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم لەم فەزا سیاسیە پڕ جەنجاڵ و قەیراناوییەی بە مەبەست دروستکراوە ماوەیەکی زۆر کەمە، بۆیە وەک هەمیشە شپرزەییەکی گەورە و بەرچاوی سیاسی بە دامەزراوە و کەس و حیزبە پەیوەندیدارەکانەوە دیارە بەتایبەتی بەوانەی ئیرادەیان نیە. شپرزەییەک جەماوەری کوردستان سڵی لێدەکاتەوە و لە لێکەوتەکانی دەترسێت.

ئەم شپرزەییە لە کاتێکدایە پرسی دەستور و سیستەمی حوکمڕانی ئەوەندە رونە، هیج پێویست بەو ئاڵۆزیە ناکات، بۆیە دروستکردنی هەر ئاڵۆزیەک جگە لە مەبەستی شەخسی، حیزبی و سیاسی و چیڕە درێژی هیچی تر نیە. چونکە ٩٨% دانیشتوانی ئەم هەرێمە بە سەرۆکەکانیەوە نەک هەر بەو دەستورە و ئەو سیستەمی حوکمڕانیەی عێراق رازی بونە بەڵکە ریکلامی زۆریان بۆ کردوە و زۆریان بەشان و باڵیا هەڵداوە. بڕوانە:
http://sbeiy.com/article_detail.aspx?ArticleID=9422&AuthorID=47

 خۆ ئەم دەستورەش بۆ هەرێمێکە لەم عێراقە نەک بۆ دەوڵەتی کوردستان. ئەو پێشوازیە لە دەستوری عێراق هیج بوارێک بۆ لێدوان ناهێڵێتەوە لەسەر ئەوەی سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان چ جۆرێک بێت. راستەوخۆ پێمان دەڵێت " خەڵکی کوردستان سیستەمی پەرلەمانیان دەوێت و ئەگەر ئیرادەی راستەقینە هەبێت پرۆژەی دەستوری هەرێم لە چەند دانشتنێک زیاتری ناوێت".

لەبەر رۆشنایی ئەو رێژەی دەنگدانە بە پێویستم زانی لەم بەشەی ئەم وتارە چەند جیاوازیەک لە نێوان چەند مادەیەکی دەستوری عێراق و پرۆژەی دەستوری هەرێم - عێراق لەم خشتەیەی خوارەوە بخەمە سەر کاغەز.