هه‌ندێك قه‌باره‌ی خۆیان نازانن
|
دیمانە: سبەی
یوسف محه‌مه‌د سادق، سەرۆکی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان و پەرلەمانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان كۆنه‌بونه‌وه‌ی خولی نوێی په‌رله‌مان، پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و به‌ربه‌ست خستنه‌به‌رده‌م دانوستانه‌كان، ده‌خاته ئه‌ستۆی هه‌ندێك هێز كه قه‌باره‌ی خۆیان نازانن و دان نانێن به‌و واقیعه تازه‌یه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا دروستبوه و به‌وه‌ش بۆشایی یاساییان دروستكردوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌توانرێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشوی په‌رله‌مان قه‌ره‌بوی ئه‌وكاته بكرێته‌وه كه په‌رله‌مانتارانی خولی نوێ نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست كاری تێدا بكه‌ن، له‌م دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ (سبه‌ی) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕو، كه فراكسیۆنه‌كه‌یان به ته‌نها ناتوانێت دانیشتنی په‌رله‌مان رێكبخه‌ن ئه‌گه‌رنا له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا سه‌ربه‌خۆ دانیشتنیان ئه‌نجام ده‌دا و له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی دۆخه‌كه و درێژه‌كێشانی دانوستانه‌كان ده‌ڵێت: "به دڵنیاییه‌وه هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه لێك تێگه‌یشتن بێته ئاراوه و لانی كه‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت".
سبەی: تێڕوانینی ئێوه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان چیه هه‌ر له به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی دانوستانه‌كان تا كۆنه‌بونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت؟
یوسف محەمەد: كارێكی باش نیه تائێستا دانوستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت له كوردستان به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتون، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه یه‌كلایه‌ن به ته‌نها له هه‌رێمی كوردستاندا ناتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو زه‌حمه‌ت بوه دولایهنیش به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنن.
پێشتر و له ساڵی (2009) به‌هۆی رێكکه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتیه‌وه هه‌ردولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوان خۆیان و زۆر به‌ئاسانی و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا حكومه‌تیان پێكهێنا، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه مه‌یسه‌ر نیه، چونكه نه لایه‌نێك و نه دو لایه‌نیش ده‌توانن به‌ته‌نیا حكومه‌ت دروست بكه‌ن، بۆیه ئێستا قسه له‌سه‌ر دروستكردنی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش كاتی پێویسته.
جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك له هێزه‌كان قه‌باره‌ی خۆیان نازانن و دان نانێن به ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه قه‌باره‌ی هه‌ریه‌كه له لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیاریكردوه، به‌ڵام هه‌ندێك هێز نه‌یانتوانیوه هێشتا دان به‌و واقیعه تازه‌یه‌دا بنێن كه دروستبوه و داوای شتی زیاتر له قه‌باره‌ی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی دواخستنی دانوستانه‌كان.
له‌كاتێكدا پێویسته به زوترین كات ئه‌و دانوستانانه یه‌كلابكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ره‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نه جیاجیاكانی ناو په‌رله‌مان بێت، هه‌م حكومه‌تێكیش دروست بكرێت كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
سبەی: به‌ڵام ده‌كرێت له‌به‌ر داخوازی هه‌ندێك هێز ئه‌م دۆخه به‌و شێوه‌یه بێت كه كۆی پرۆسه‌كه بخاته ژێر پرسیاره‌وه؟
یوسف محەمەد: نه‌خێر، به‌دڵنیایه‌وه پێویست ده‌كات ئه‌م دۆخه تا سه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام نه‌بێت و هه‌وڵبدرێت به زوترین كات رێكکه‌وتن له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان بێته كایه‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كانیش.
سبەی: به‌ڵام وا دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامه، پێتوانیه ئه‌م بۆشاییه یاساییه كاریگه‌ری خراپی هه‌یه؟
یوسف محەمەد: به‌ڵێ راسته ئێستا بۆشایی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌كانه‌وه په‌رله‌مان ناتوانێت ئه‌ركی یاسایی و سه‌رشانی خۆی جێبه‌جێ بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆشایی چاودێریكردنیش هه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئێستا به‌شێكی په‌رله‌مانتاران به‌تایبه‌ت په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان لێره‌وله‌وێ له كێشه‌كانی خه‌ڵك ده‌پرسنه‌وه و به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ن و چاودێری كاره‌كانی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی ئێستا له حكومه‌تدان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی نوێوه متمانه‌یان پێنه‌دراوه ئه‌م كاره‌ش كێشه‌ی بۆ دروست بوه.
بۆیه هه‌م له بۆشایی یاساییداین هه‌م له بۆشایی چاودێریداین، به‌تایبه‌ت كه ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ش ئه‌كتیڤ نه‌بوه و دیوانی چاودێری دارایش نه‌كه‌وتوه‌ته سه‌ر پێ.
سبەی: سه‌رباری ئه‌وانه كێشه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌گه‌ری گفتوگۆنهكردن و په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی نوێیه له‌كاتێكی پێویستدا به‌تایبه‌ت كه له مانگی داهاتوه‌وه په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته پشوه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ دانیشتن و گفتوگۆیه‌كی كردبێت، له‌كاتێكدا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌بێت ساڵانه له مانگی تشرینی دوه‌مه‌وه گفتوگۆی بودجه ده‌ستپێبكات؟
یوسف محەمەد: په‌سه‌ندكردنی بودجه له حكومه‌تی عێراقیش دواكه‌وتوه و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش په‌سه‌ند نه‌كراوه و حكومه‌تی هه‌رێمیش بودجه‌ی هه‌رێمی په‌سه‌ندی نه‌كردوه، تا بینێرێت بۆئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دانیشتنی له‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام هه‌ركاتێك په‌رله‌مانێك بیه‌وێت دابنیشێت، سه‌رباری پشو، رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران ده‌توانن داوای دانیشتنی په‌رله‌مان بكه‌ن و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و به بڕیارێكی په‌رله‌مان مانگێك له پشوه‌كه كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌شتبێته په‌رله‌مان پشو به‌ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
بۆیه ئه‌گه‌ر په‌له بكرێت له دانوستانه‌كان ده‌توانرێت په‌رله‌مان له‌م دو مانگه‌ی بڕیاره پشوبێت ده‌توانێت ته‌عویزی ئه‌وكاته بكاته‌وه كه رۆیشتوه و كۆنه‌بوه‌ته‌وه.
سبەی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بو مه‌رجه‌عیه‌تی په‌رله‌مان له‌كوێدا ده‌بێت، به‌تایبه‌ت پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم بێ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چو یان له‌دۆخێكی له‌ناكاودا ئه‌گه‌ر بێته ئاراوه؟
یوسف محەمەد: كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستورمان نیه تا به‌ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتری جیابكاته‌وه و سه‌نگ و قورسایی هه‌ریه‌كه له ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاری بكات، ئه‌وه‌ش وایكردوه ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی هه‌میشه باڵاده‌ست بوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا.
ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان پێویست بێت ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات بێته به‌رده‌م په‌رله‌مان، هه‌ركاتێك بێت ده‌توانێت په‌سه‌ندی بكات یان نه‌یكات، بۆیه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندیداره به‌و دۆخه‌ی هه‌رێمی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت كه تێیدا هێشتا ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌یه‌كتری جیا نه‌كراونه‌ته‌وه.
سبەی: ئێستا بۆچونێك هه‌یه ره‌خنه‌ی ئه‌وه له فراكسیۆنه‌كه‌تان ده‌گرێت كه نه‌رمی ده‌نوێنێت له‌سه‌ر درێژه‌كێشانی دانوستانه‌كان و كۆنه‌بونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئایا به‌و شێوه‌یه‌یه؟ تا كه‌ی چاوه‌ڕێی به‌رده‌وامی و درێژه‌كێشانی دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن؟
یوسف محەمەد: ئێمه به‌ته‌نیا ناتوانین دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێبكه‌ین ئه‌گه‌رنا دانیشتنمان ئه‌نجام ده‌دا، جگه‌له‌وه كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌بو كه ئه‌گه‌ر وه‌ك خولی پێش‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ربڕی ئاڕاسته جیاجیاكانی په‌رله‌مان نه‌بێت و ده‌ربڕی یه‌ك دو لیست بێت، ئه‌وه‌ش وایده‌كرد لاسه‌نگی له په‌رله‌مانی كوردستانیش دروستبێت به‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه‌ی كێ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كات یان نا.
له‌نێوان ئه‌و دو به‌رداشه‌دا ئێمه پێمانباشه په‌له له دانوستانه‌كان بكرێت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می لاببرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌زوترین كات حكومه‌تێكی ده‌ربڕی خواست و داخوازیه‌كانی خه‌ڵك بێته كایه‌وه و له هه‌مانكاتیشدا سه‌رۆكایه‌تیه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌كتیڤ بێته كایه‌وه.
سبەی: به‌ڵام هه‌ندێك وایده‌بینن كه ده‌بێت فراكسیۆنی گۆڕان هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی هه‌بێت؟
یوسف محەمەد: ئێمه ده‌زانین هه‌نگاوه‌كانمان چۆن ده‌نێین، راسته ئێستا دانوستانه‌كان دواكه‌وتون، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانرێت قه‌ره‌بوی ئه‌و دۆخه بكرێته‌وه و پشوی زستانه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
له‌بری ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی په‌له حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیه‌كی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵبژێردرێت، كه ده‌ربڕی خواستی خه‌ڵك نه‌بێت. یه‌ك دو مانگ پرۆسه‌كه دواش بكه‌وێت، به‌ڵام حكومه‌ت بتوانێت له‌و چوارساڵه‌دا خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵك بكات و كاری باش بكات و په‌رله‌مان ئه‌كتیڤ تربێت له خوله‌كانی پێشتر و سه‌رۆكایه‌تی رێگر نه‌بێت له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاره‌كان، پێموابێت ئه‌وه زه‌ره‌رێكی گه‌وره نیه.
سبەی: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا و زیاتر له ماوه‌ی چاوه‌ڕوانكراو به‌رده‌وامی هه‌بێت و دانوستانه‌كان ئه‌نجامیان نه‌بێت، به‌رنامه‌تان هه‌یه هه‌ڵوێستی ترتان هه‌بێت؟
یوسف محەمەد: به‌دڵنیاییه‌وه، له حاڵه‌تی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ئێستا دروستده‌كرێت، بۆ ئه‌و دانوستانانه له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه هه‌وڵده‌ده‌ین لێك تێگه‌یشتن بێته ئاراوه و لانی كه‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ورده ورده كار بۆ دروستكردنی حكومه‌تی تازه‌ش بكرێت.
|
|