|
پارێزگاری نوێی سلێمانی هه‌ڵده‌بژێرین |
12/11/2013 18:58:52 |
دیمانە: رێباز خەسرەو
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئەوەدان هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌زوترین كات ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له دۆخێكی سروشتی‌دا بكرێت، "ده‌یانه‌وێت پارێزگارێك لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە هه‌ڵبژێردێت".
دانا عه‌بدولكه‌ریم، لەم دیمانەیەیدا لەگەڵ (سبەی) ئەوەش دەخاتەڕو، له پارێزگای سلێمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پارێزگارێك سه‌پێنراوه‌و وه‌كو پێویست خزمەتی بە شارەکە نەکردوەو دەڵێت: ئه‌م شاره له‌چاو پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كه‌متری به‌خۆوه بینیوه‌و له‌و رۆژه‌ی ئه‌و پارێزگاره دانراوه قۆرخكاری له پڕۆژه‌كاندا ده‌كرێت.
جگه‌له‌وه‌ش هۆشداری ده‌دات، له‌كاتی ده‌ستله‌كار نهكێشانهوهی پارێزگاری سلێمانی له‌دوای (21-11)، ئه‌وا فراكسیۆنی گۆڕان كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تردا ده‌كه‌ن و پارێزگاری نوێ هه‌ڵده‌بژێرن.
سبه‌ی: بۆچی ئێوه داوای لابردنی پارێزگاری سلێمانی و دانانی پارێزگارێكی نوێده‌كه‌ن كە لەناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوە هه‌ڵبژێرێت؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: داواكاری ئێمه بۆ لابردنی پارێزگاری ئێستای سلێمانی به پارێزگارێكی هه‌ڵبژێردراو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكه لەوانە؛ به‌هرۆز قه‌شانی، كه ئێستا به وه‌كاله‌ت پارێزگاری سلێمانیه، له‌ڕوی یاساییه‌وه پاڵپشتی یاسایی نیه و به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رچوه به‌وه‌كاله‌ت كراوه به پارێزگار و وه‌كاله‌تیش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه، بۆیه پێویست بو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ی بۆ ده‌ركردوه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌دوای ئه‌و ماوه‌یه به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی و به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی بكردایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و شه‌رعی پارێزگار دابنرێت له سلێمانی.
ئه‌مه رویه‌كی یاسایی و رویه‌كی تر بریتیه له‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوانه و ئه‌وه سێ هه‌ڵبژاردنه له سلێمانی ده‌نگی یه‌كه‌می ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، به‌ڵام هیچ پۆست و پله‌یه‌كی له‌م شاره‌دا به‌ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵكو كه‌مینه‌یه‌ك حوكمی ئه‌م پارێزگایه ده‌كات، هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه له پارێزگای سلێمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی پارێزگارێك سه‌پێنراوه‌و وه‌كو پێویست خزمه‌تگوزاری نه‌كردوه و ئه‌م شاره له چاو پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كه‌متری به‌خۆوه بینیوه، له‌و رۆژه‌ی ئه‌و پارێزگاره دانراوه قۆرخكاری له پڕۆژه‌كاندا ده‌بینرێت.
سبه‌ی: بۆچی ئێوه چاوڕێ ناكه‌ن تا حكومه‌ت واده‌یه‌ك دیاریده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: تائێستا چه‌ند جارێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌سمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیاریكردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پابه‌ند نه‌بوه به‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌رجاره‌ی به‌بیانویه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخراوه، دواین جار وابڕیاربو هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنه‌كه، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌یه‌كه‌وە بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پرۆسه‌یه‌كی گوماناویدا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم درێژكرایه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش دواخرا، به‌س ته‌نها هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرا.
دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیش له (21-9) دا بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه كه كۆمسیۆن داوای له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت كردوه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك نا‌توانیت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجامبدات بۆیه داوایكرد بیخاته مانگی (11)، له‌سه‌ر داوای كۆمسیۆن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئیمزای نێچیرڤان بارزانی واژوی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره كرد کە له (21-11) دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمسیۆن به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند لایه‌نێك لیستی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردوه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دواخست، كه ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی رێكاره یاساییه‌كانی كۆمسیۆن خۆیه‌تی، چونكه ناكرێت ئه‌گه‌ر لیستێك كاندیدی خۆی پێشكه‌ش نه‌كرد ئه‌وا هه‌ڵبژاردن دوا بخات.
سبه‌ی: ئایا دانانی پارێزگار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه كارێكی یاساییه؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئه‌م داواكاریه‌ی ئێمه یاساییه و مافی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه پارێزگارێكی ره‌سه‌ن هه‌ڵبژێرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه كارێكی شه‌رعیه و (18) پارێزگای عێراقیش ته‌نها پارێزگاری سلێمانی له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه دانه‌نراوه.
سبه‌ی: ئه‌و داواكاریه‌ی ئێوه كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی ئێوه‌یان داوه‌ته‌وه ده‌ڵێن داواكه‌تان نایاساییه؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ڵامه‌كانی ئه‌وان نایاساییه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، هه‌مان مافیان هه‌یه من پرسیار له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت ده‌كه‌م كێ پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆكی داناوه ئایا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیان نه‌بون، ئه‌وان خۆیان ده‌ڵێن پێمان ناخۆشه كه باسی دو ئیداره‌یی ده‌كرێت باشه له‌و دوپارێزگایهی تری هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پارێزگاری داناوه، باشه بۆ ئه‌و مافه به پارێزگای سلێمانی نادرێت له ئهنجومهنهكهیانهوه پارێزگار هه‌ڵبژێرن، له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه داواكاری ئێمه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یاساییه پاڵپشته به یاسا، بۆیه پێویست ناكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ڵام بداته‌وه و بشڵێت ئه‌وه‌ی باسی دانانی پارێزگار بكات لبێپێچینهوهی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
سبه‌ی: له (18) پارێزگای عێراق ته‌نها پارێزگاری سلێمانی به یاسای ساڵی (1969) به‌عس دانراوه هۆكاری ئه‌مه چیه؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: هۆكاره‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خۆی له‌روی یاساییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی پارێزگاری دابنایه ئه‌و كه‌سه دانه‌ئه‌نرا كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت و هه‌ر ئه‌وان هه‌ڵبژاردن دوا ده‌خه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زان له هه‌ڵبژاردندا براوه نابن و پارێزگار له دهستدهدن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ههموجارێك هه‌ڵبژاردنه‌كان دواده‌خه‌ن و ئه‌و مافه‌یش ناده‌ن به ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی تا پارێزگارێك له ئه‌نجومه‌نه‌وه هه‌ڵبژێرن، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كارانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ناچاری وه‌ك له رونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتوه په‌نایان بۆ یاسای (159)ی ساڵی (1969) بردوه ته‌نانه‌ت به پێی ئه‌و یاسایه‌ش دانانی به‌هرۆز حەمە ساڵح نایاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو نه‌كراوه به پارێزگاری فیعلی، به‌ڵكو پارێزگاره به وه‌كاله‌ت و له یاسای (159) دا له‌ماده‌ی (15) به‌رۆن و ئاشكرا ده‌ڵێت: (ئه‌و كه‌سه‌ی به وه‌كاله‌ت ده‌بێت به پارێزگار جێگری پارێزگاره).
سبه‌ی: له‌دوای دانانی ئه‌و پارێزگاره به‌وه‌كاله‌ت، ده‌بینرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێده‌سه‌ڵاته؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: به‌داخه‌وه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم رێگه نه‌دراوه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم تا ئێستا بڕوایان به سیسته‌می لامه‌رکه‌زی بۆ پارێزگاكان نیه و نایانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌هێز بێت و كاره‌كانی خۆی به‌تەواوی راپه‌ڕێنێت.
سبه‌ی: جگه له فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی فراكسیۆنه‌كانی تر سه‌باره‌ت به لابردنی ئه‌و پارێزگاره‌و دانانی پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵوێستیان چیه؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هاوڕان له‌گه‌ڵ ئێمه كه پارێزگار نایاساییه و هاوڕاشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا دۆخێكی نائا یاساییه و دەبێت به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین دۆخێكی ئاسایی بۆ پارێزگاری سلێمانی بگه‌ڕێنینه‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازی دانانی پارێزگاری نوێ كه‌مێك جیاوازیمان هه‌یه، ئه‌وه‌یش له چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌رێی گفتوگۆ‌و لێك تێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، جگه له‌و دو فراكسیۆنهیش هه‌ندێك ئه‌ندامی تری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پشتگیری داواكاریه‌كانی ئێمه ده‌كه‌ن.
سبه‌ی: ئێوه (21-11) تان وه‌ك دوا واده داناوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه ئه‌گه‌ر له‌و به‌رواره‌دا ده‌ستی له‌كار نه‌كێشایه‌وه ئێوه هه‌ڵوێستان چی ده‌بێت؟
دانا عه‌بدولكه‌ریم: له‌كاتی ده‌ستله‌كار نهكێشانهوهی پارێزگاری سلێمانی له‌دوای ئه‌و به‌رواره، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی گۆڕان كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنین له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تردا ده‌كه‌ین و پارێزگاری نوێ هه‌ڵده‌بژێرین.
سبه‌ی: بارزانی داوا ده‌كات به‌زوترین كات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجامبدرێت ئێوه ده‌ڵێت چی؟
ئێمه پشتگیری قسه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین كه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌زوترین كات ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام تا هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت ئێمه ده‌مانه‌وێت پارێزگارێك هه‌ڵبژێردێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له دۆخێكی سروشتی‌دا بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت به پێدانی به‌ڵێن به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌مجاره فریومان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه چواره‌م جاره به‌ره‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریده‌كرێت و ئه‌نجامنادرێت، ئه‌وه‌یش ده‌سه‌ڵات متمانه‌ی ئێمه‌ی له‌ده‌ستداوه بۆ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌یده‌ن. |
|
|