|
به‌غدا بوه‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌شتنی چه‌ك به پێشمه‌رگه |
02/09/2014 10:03:30 |
(سبەی):
مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، حكومه‌تی فیدراڵ له‌به‌غدا گه‌یشتنی كۆمه‌كه سه‌ربازییه‌كانی دواخستوه كه هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت به‌مدواییه پێشكه‌شی هه‌رێمیان كرد بۆ یارمه‌تیدانی له جه‌نگه‌كه‌ی دژ به چه‌كدارانی "داعش".
سه‌ید قادر كه سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانە به رێبه‌رایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا، لە چاوپێکەوتنێکیدا له‌گه‌ڵ "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" به‌رپرسیارێتی ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی به دیاریكراوی خسته‌ئه‌ستۆی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوهتهواوبو، وتی: حكومه‌تی فیدراڵی "مه‌رجی هه‌یه هه‌مو فڕۆكه‌یه‌ك كه یارمه‌تی سه‌ربازی بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرتبێت یه‌كه‌مجار ده‌بێت له‌فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنیشێته‌وه بۆ زانینی جۆری بارهكهیو دواتر رێگه‌ی پێده‌درێت بێته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه بوه‌ته‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی چه‌ك به پێشمه‌رگه". به‌ڵام وه‌زیر خۆشحاڵی خۆی به بارودۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نیشاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌نگاو ده‌ستیپێكردوه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته سوپایه‌كی رێكخراو "به‌ڵام ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ جهنگو سه‌ركه‌وتنه تێیدا".
ده‌قی چاوپێکەوتنەکە
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: سه‌ره‌تا ئێستا دۆخی پێشمه‌رگه لههێڵهكانی پێشه‌وه چۆنه؟
مستەفا سەید قادر: دۆخی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئێستا باشه‌و زۆر باشتره له‌وه‌ی پێشتر تێیدابو به‌ر له‌ناردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و هێزانه گه‌شه‌پێبده‌ین به‌ره‌و باشتر.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راده‌وه‌ستن لهپێشڕهویكردن به ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی تر دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مو ناوچه جێناكۆكه‌كان؟
مستەفا سەید قادر: وه‌ك ده‌زانن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش چونه‌ته هه‌مو ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دوای ئه‌وه‌ی "داعش" ده‌ستیگرت به‌سه‌ر موسڵدا، ئه‌مه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراقه‌وه له‌و ناوچانه دروستبو، هێزه‌كانمان ده‌ستیانكرد به دروستكردنی به‌ربه‌ستی به‌رگری له مه‌ودای 1050 كلم بۆ رێگرتن له "داعش" بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ ئه‌و ناوچانه، توانیمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رگرییان لێ بكه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی به‌مدواییه "داعش" هاته هه‌ندێك له‌و ناوچانه وه‌ك شهنگالو زوممارو به‌نداوی موسڵ‌و جه‌له‌ولاو ناوچه‌ی ده‌شته‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌مه وایكرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چاو به رێكخستنی خۆی‌و هۆكاری كشانه‌وه‌ی بخشێنێته‌وه، هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ده‌ستپێبكات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه جگه له‌ناردنی چهكو ته‌قه‌مه‌نی، ئه‌وه‌ش رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بو له‌گێڕانه‌وه‌ی جڵه‌وی ده‌ستپێشخه‌ری پێشمه‌رگه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه سهربازییهكانو ئه‌وكاته‌ی كه ته‌واو ده‌بن، له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئێمه ئامانجمان گێڕانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ناوچانهیە كه پێشتر له‌ده‌ستمانداوه، هه‌روه‌ها پاراستنیان، دواتر ته‌ماشا ده‌كه‌ین دۆخه‌كه چی پێویسته. بۆ تاوتوێكردنی ئه‌مه دانوستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، ئه‌گه‌ر پلانێكی له‌وجۆره هه‌بێت قسه‌و ئاماده‌كاری خۆمان ده‌بێت، له‌هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆدا له‌سه‌ر ئامرلی ئه‌مه رویدا، ئایا په‌یوه‌ندی هه‌بێت بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و هێزه‌كانی فیدراڵی به‌مه‌به‌ستی دانانی پلانێكی هاوبه‌ش بۆ جوڵان به ئاڕاسته‌ی ئامرلیو سلێمان به‌گ، به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ئه‌مه كرا.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: بۆچی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئاماده‌نه‌بون بۆ ئه‌م جه‌نگه، تائێستا پڕچه‌ك نه‌كراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌رێم نیمچه سه‌ربه‌خۆیه؟
مستەفا سەید قادر: حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵانی رابردودا نه‌یتوانی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات، چونكه عێراق پێشمه‌رگه‌ی پڕچه‌ك نه‌كرد، رێگه‌ش به هه‌رێمی كوردستان نادرێت چه‌ك هاورده بكات. یه‌كێك له‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا پرسی ئه‌ژماركردنی پێشمه‌رگه‌یه له‌ناو سیسته‌می به‌رگری عێراق، پڕچهككردنو راهێنانی پێشمه‌رگه، بۆیه به درێژایی ساڵانی رابردو پێشمه‌رگه به بێ پڕچهككردنو كه‌لوپه‌لی هاوچه‌رخ مایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ "داعش" ده‌ستیپێكردوه هه‌وڵماندا ئه‌و چهكو ته‌قه‌مه‌نییه سه‌ربازییانه به‌ده‌ستبخه‌ین كه وامانلێده‌كات بتوانین روبه‌ڕوی "داعش" ببینه‌وه‌و رایبگرین، چونكه ئه‌وان چه‌كی هاوچه‌رخیان هه‌یه به بڕێكی زۆر، له‌وانه‌ی كه له‌ناو عێراق دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موسڵدا ده‌ستیانكه‌وتوه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌سوریاوه بۆیان هاتوه، سه‌رباری ئه‌مانه چه‌كدارانی "داعش" شاره‌زاییه‌كی زۆریان هه‌یه له‌بواری بۆمبڕێژكردنو ته‌قاندنه‌وه‌دا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاو ئه‌وروپا بڕیاریاندا له‌ڕوی سهربازیو مرۆییه‌وه یارمه‌تی پێشمه‌رگه بده‌ن، هه‌ندێك چه‌كیان بۆ ناردینو فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر پێگه‌كانی "داعش"، توانیمان چه‌كداران بوهستێنینو پێشڕه‌وییان راگرینو به‌رنامه‌یه‌ك دابنێین بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ده‌ستماندا، ئه‌مه رویدا‌و پێشمه‌رگه دهستیگرتهوه به‌سه‌ر مهخمورو گوێرو دواتریش ده‌ستمانگرت به‌سه‌ر به‌نداوی موسڵ‌و ئێستاش له میحوه‌ری زوماره‌وه پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له شهنگالو زوممارو ده‌شته‌كانی نهینهواو جه‌له‌ولا، كشانه‌وه‌یه‌كی ته‌كتیكی بو یان لێپرسراوان بونههۆی ئه‌مه؟
مستەفا سەید قادر: كۆمه‌ڵێك پاڵنه‌ر هه‌ن كه وایان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد له‌و ناوچانه بكشێنه‌وه، پاڵنه‌ری یه‌كه‌م به‌هۆی كه‌می چه‌كه‌وه بو، ئه‌و چه‌كه‌ی كه به هێزه‌كانمانه كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوپای پێشوی عێراق‌و پێویستی به نوێكردنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها ته‌واوبونی كه‌لوپه‌ل، چونكه به‌س نه‌بو بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن‌و ته‌قه‌ی دوژمن چڕتر بو له‌وه‌ی ئێمه، پاڵنه‌ری دوه‌م ئێمه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا نه‌مانتوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ینه هێزێكی رێكخراو له‌ڕوی چهكو كهلوپهلو راهێنانه‌وه ئه‌مه ده‌ستی باڵای هه‌یه له‌م جۆره روبه‌ڕوبونه‌وانه‌دا. پاڵنه‌ری سێیه‌م خۆی ده‌بینێته‌وه له‌درێژی مه‌ودای جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌و "داعش"، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌رپرسیارێتی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی گرته‌ده‌ست كه هیچ به‌ربه‌ستێكی تێدا نه‌بو، ده‌ستیكرد به دروستكردنی به‌ربه‌ست به درێژایی ئه‌و سنوره، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لهفهرماندهكانمان نه‌یانتوانی ئه‌ركه‌كانیان به‌وشێوه‌یه‌ی كه له‌سه‌ریانه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌نه‌كانی سه‌رویانه‌وه فه‌رمانیان بۆ بچێت كشانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌رمانیشیان بۆ چوبایه ئه‌وان نه‌یانده‌توانی كشانه‌وه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی سه‌ربازی بكه‌ن. هه‌مو ئه‌م پاڵنه‌رانه بونههۆی ئه‌و كشانه‌وه‌یه ئه‌مه سه‌رباری بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره كه وایكرد بابه‌ته‌كه زیاتر قورس ببێت، بۆیه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ههرێمو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كشانه‌وه‌كه كه پێكدێت له نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش بۆ زانینی هۆكاری شكستهكهو ئه‌وانه‌ی لێپرسراون لهكشانهوهكه.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: وه‌ك زانیومانه لیژنه‌كه هه‌فته‌ی رابردو كاره‌كانی ده‌ستپێكردوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته كوێ؟ گرنگترین ئه‌و رێوشوێنانه چین كه ده‌كرێت بگیرێنه‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌و كشانه‌وه‌یه؟
مستەفا سەیدر قادر: هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان بهردهوامنو لیژنه‌كه ده‌چێته ئه‌و ناوچانه‌ی كه كشانه‌وه تێیدا رویداوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌لێكه‌وته‌كانی دۆسیه‌كه، سزای سه‌ربازی هه‌یه بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه به‌رپرسیارێتییان له‌م بابه‌ته‌دا ده‌سه‌لمێندرێت، كه خۆی ده‌بینێته‌وه لهدهركردن له‌كاره‌كه‌ی‌و زیندانكردنی.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: سروشتی ئه‌و شه‌ڕه چۆنه كه پێشمه‌رگه ئێستا له‌گه‌ڵ "داعش" ده‌یكات؟
مستەفا سەید قادر: ئێمه له‌گه‌ڵ "داعش" ده‌چینه هه‌مو جۆره‌كانی شه‌ڕه‌وه، ئه‌م جه‌نگه هه‌مو جۆره‌كانی روبهڕبونهوه له‌خۆده‌گرێت وه‌ك شه‌ڕی كۆڵان بهكۆڵانو بۆردومان‌و شه‌ڕی شار‌و گوندهكانو جه‌نگی به‌ره‌كان. هه‌روه‌ها "داعش" جه‌نگی بۆمبڕێژكردنی شار‌و شه‌قامه‌كان ده‌كات، ئه‌مه رێگه‌یه‌كی نوێی شه‌ڕه له‌كاتی كشانه‌وه‌یاندا له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك هه‌مولایه‌كی بۆمبڕێژ ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئاڵاكانیشیان بۆمبڕێژدهكهن، كوژراوهكانیانو ئامێر‌و به‌ربه‌سته‌كانیان بۆمبڕێژدهكهن، بۆیه ده‌بینن كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدا به‌شێوه‌یه‌كی هێواش ده‌ڕۆن به‌ره‌و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، هێزه‌كانمان پێویستیان به كاتێكی زیاتر هه‌یه بۆ روماڵكردنو پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه لهتهقهمهنییهكان به‌رله‌وه‌ی بچنه ناوی، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان بۆ كه‌مترین ئاست.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئایا به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌ستتان كردوه به بنیادنانی هێزی پێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو؟
مستەفا سەیدر قادر: ئێمه له‌كاتی جه‌نگداین، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌ستیانپێكردوه، به‌ڵام ئێستا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ جهنگو سه‌ركه‌وتنه. ئه‌مه پێویستی به كات هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی ده‌ستمانكردوه به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان، هه‌ر هێزێكی نوێ له ئاینده‌دا دروستبكرێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ده‌بێت.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: رۆڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئهمهریكاو به‌ریتانیاو ئه‌وروپا چییه له‌پێدانی رێنمایی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؟
مستەفا سەید قادر: له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمهریكاو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌دژی "داعش". ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌وكاته‌وه كه گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر "داعش" ده‌ستیپێكردوه ده‌ستی به كاركردوه، له‌وێوه فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان رێنماییان بۆ ده‌چێت بۆ جێبه‌جێكردنی گورزهكانیانو زانیاری له‌باره‌ی هێڵه‌كانی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پێگه‌كانی "داعش" له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئه‌و وڵاتانه كامانه‌ن كه تائێستا یارمه‌تی سه‌ربازییان داوه‌ته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؟
مستەفا سەید قادر: ئه‌وه‌ی تائێستا له چهكو ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستمان كه‌وتوه سه‌رچاوه‌كه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان‌و فه‌ره‌نسایه. وڵاتانی تر یارمه‌تی سه‌ربازی لۆجستییان ناردوه، هه‌ندێك وڵاتی تر هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت چه‌ك بۆ هه‌رێم بنرێن، چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئه‌و چهكانهین.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هۆكاری دواكه‌وتنی گه‌یشتنی چه‌كه‌كان چیه؟
مستەفا سەید قادر: تاكه كێشه‌ی ئه‌م بواره ئه‌و كۆسپهیه كه حكومه‌تی عێراق دروستیكردوه، به‌تایبه‌تی كه‌سی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوهتهواوبو نوری مالیكی. حكومه‌تی فیدراڵی مه‌رجی داناوه هه‌مو ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه باری یارمه‌تی سه‌ربازییان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرتوه ده‌بێت یه‌كه‌مجار له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنیشنه‌وه بۆ ئاگاداربون له بارهكهیانو دواتر رێگه‌یان پێده‌درێت بێن بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه بوه‌ته‌هۆی دواكه‌وتنی گه‌یشتنی چه‌ك به پێشمه‌رگه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه. ئێمه سوپاسی هه‌مو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارییان كرد‌و به‌شداری ده‌كه‌ن له پێدانی یارمه‌تی سهربازیو مرۆیی به هه‌رێمی كوردستان.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ئاستی توانای پێشمه‌رگه چه‌نده بۆ چونه شه‌ڕ له‌دژی "داعش" به ته‌نیا؟
مستەفا سەید قادر: تائێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش به ته‌نیا له‌دژی "داعش" شه‌ڕده‌كه‌ن، هیچ هێزێكی تر له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا نییه، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه جگه له‌كه‌می چهكو ته‌قه‌مه‌نی، داوامان له‌هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌كردوه سه‌رباز ره‌وانه‌ی كوردستان بكات، چونكه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ژماره‌یان باشه‌و سه‌رباری ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر خۆبهخشو هاوڵاتیان هه‌ن كه ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی "داعش".
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه چه‌نده؟
مستەفا سەید قادر: ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گاته 150 هه‌زار كه‌س، ئه‌وانه به‌شداری ده‌كه‌ن له‌شه‌ڕ دژ به "داعش" به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش‌و هێزه‌كانی زێرهڤانیو دژه تیرۆر‌و پۆلیس.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هیچ به‌شدارییه‌كی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستادا؟
مستەفا سەید قادر: هیچ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق یارمه‌تی نه‌داوین له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستادا له‌دژی "داعش" جگه له‌تاكه هێزێك كه به‌شداریكرد له پرۆسه‌ی گێڕانه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ‌و دوای ئه‌وه به‌شداری له‌هیچ هێرشو كرده‌وه‌یه‌كی تردا نه‌كردوه.
و/ فازل حەمە رەفعەت |
|
|