|
ره‌نگی سور توڕەیی بەدوادا دێت |
23/05/2015 16:12:21 |
(سبەی):
چه‌ند پسپۆڕێكی به‌ریتانی توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاریگه‌ری ره‌نگه‌كان بۆ ده‌رونی مرۆڤ ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی سور له‌به‌رده‌كه‌ن كه‌سانێكی توڕهترن.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی زانكۆی دێرهامی به‌ریتانیا له‌سه‌ر (100) كه‌س له هه‌ردو ره‌گه‌زی نێر و مێ ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌ری ره‌نگی سور.
توێژه‌ره‌كان ئه‌و كه‌سـانه‌یان كردوه به دو گروپی جیاوازه‌وه، به‌جۆرێك گروپی یه‌كه‌م تی‌شێرتی سوریان پێ پیشاندراوه، گروپه‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌نگی شین و ره‌ساسی پیشاندراوه، دوای ماوه‌یه‌ك سه‌یركردنی ره‌نگه‌كان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نگی سوریان بینیوه زیاتر له‌وانی دیكه توڕه بون و به كه‌مترین ماوه پهرچهكـرداری بێزاركه‌ریان هه‌بوه.
توێژه‌ره‌كان هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه ده‌گێڕنه‌وه بۆئه‌وه‌ی ره‌نگی سور هه‌مان ره‌نگی خوێنه و له‌كاتی بینینیدا مێشك چه‌ند هۆڕمۆنێك ده‌رده‌دات، كه ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه هه‌ستیارتر بێت و زوتر توڕه ببێت. |
|
|