| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             یەک ملیۆن نەمام لە بەردەم مەترسیی وشکبوندان | 
                     
                    
                        | 
                            30/05/2015   10:47:52 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی دەستی کارەوە، مەترسیی وشكبون و لەناوچونی یەك ملیۆن نەمامی جۆراوجۆری نەمامگەی ناحیەی سیروان دەكرێت. 
ئومێد محەمەد، لێپرسراوی نەمامگەی سیروان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبونی دەستی کارەوە لە ئەمساڵدا نەیانتوانیوە هیچ جۆرە نەمامێك بەرهەمبهێنن، لەکاتێکدا لە رابوردودا ساڵانە (500) هەزار نەمامیان بەرهەمهێناوە. 
وتیشی :"لە ئێستادا كە وەرزی ئاودێریە، چارەسەری نەبونی كرێكار و كارمەندمان بۆ ناکرێت و  رۆژ لەدوای ڕۆژ مەترسیی لەناوچون و وشكبونی (120) دۆنم نەمامگەی كشتوكاڵی سیروان لە ئارادایە". 
لێپرسراوی نەمامگەی سیروان  ئاماژەی بەوەشكرد؛ لەلایەن رێكخراوی (ریچ)ی ژینگەیی چەند كرێكارێكی كاتی بۆ نەمامگەكە دابینكراوە، بەڵام لە ئێستادا مەترسیەكە گەورەتردەبێت، بۆیە حكومەت و رێكخراوەكانیشیان لەوشكبونی نەمامگەكەیان ئاگادار كردوەتەوە. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |