| 
                             (سبەی): 
لەرێگەی تەقاندنەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و بەبەکارهێنانی چەکی قورس، داعش هێرش دەکاتە سەر شاری حەسەکە و بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێدەکەوێتەوە. 
ئەنجوومەنی شۆڕشی گشتی سوریا لە راگەیەنراوێكیدا ئاشکرایکردوە:  چەكدارانی داعش هێرشەكانیان بۆ سەر باشور و رۆژهەڵاتی شاری حەسەكە، چڕ كردوەتەوە. 
لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە: داعش  هێرشیان كردۆتە سەر خاڵێكی پشكنینی سەربازی لە ناوچەی سەربازی خەزەل لە رۆژهەڵاتی شارەكە و بەهۆیەوە دەیان سەربازی رژێمی سوریا كوژراون و هاوكات لە باشوری حەسەكە، چەكدارانی داعش بەردەوامن لە پێشرەویەكانیان و توانیویانە گوندی داودیە كۆنترۆڵ بكەن.  
بەوتەی سەرچاوەکانی ئاگادار لە ناوچەکە،  چەکدارانی داعش لە هێرشەكانییدا ناوەندی شارەكەیان كردوەتە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربون و هاوكات فڕۆكە جەنگییەکانی سوریاش چەکدارانی ئەو گروپە لەدەوروبەری شارەكە بۆردومان دەكەن.  |