| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             بەڤیدیۆ؛ زەمینلەرزەیەک ژاپۆن دەهەژێنێت .. مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت | 
                     
                    
                        | 
                            30/05/2015   18:44:17 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
زەمینلەرزەیە بە گوڕی (7.8) پلە بەپێی پێوەری رێختەر کەناراوەکانی ژاپۆنی هەژاند و مەترسی تسۆنامییەکی دیکە دەکرێت کە چوار ساڵ لەمەوبەر هەزاران کەسی لەو وڵاتە کردە قوربانی. 
ئاژانسی كه‌شناسی ژاپۆن رایگه‌یاند: زەمینلهرزهكه ئێوارەی ئەمڕۆ له دورگه‌كانی ئۆگاساواری زه‌ریای هێمن رویداوه. 
هاوکات ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند: زەمینلهرزهكه گوڕه‌كه‌ی (7.8) پله بوه به پێوه‌ری رێخته‌ر و نزیكه‌ی (900) كیلۆمەتر دوری كه‌ناراوه‌كانی تۆكیۆی پایته‌ختی گرتوەته‌وه و هیچ زیانێکی لێنەکەوتوەتەوە. 
دوا به‌دوای رودانی زەمینلهرزهكه هۆشداری رودانی تسونامی درا، بەهۆی ئەوەی ئەو وڵاتە ده‌كه‌وێته بازنه‌ی بوركان و زەمینلهرزهوه له (11)ی ئاداری ساڵی (2011) دا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زەمینلهرزهكانی میژو تێیدا رویدا، كه گوڕه‌كه‌ی (9) پله بو بوه هۆی رودانی زریانی تسۆنامی و بەهۆیەوە گیان له‌ده‌ستدانی (19) هه‌زار كه‌س و برینداربونی هه‌زارانی دیكه‌ی لێكهوتهوه هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری به كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته گه‌یاند. 
هەر بەهۆی تسونامییهكهی ئەو کاتی ژاپۆنەوە سێ تیشكده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كه لاربونه‌وه و به‌هۆیه‌وه تیشكی رادیۆ ئه‌كتیف دزه‌ی كرده ده‌ره‌وه بەهۆیهشهوه (160) هه‌زار كه‌س كه له‌و ناوچه‌یه ده‌ژیان گوازرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه.   
 
فۆتۆ/ ئەرشیف 
 
 | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |