(سبەی):
هێزەکانی یەپەگە بە پشتیوانی کەتیبەیەکی سوپای ئازاد، پلانی رزگارکردنەوەی ناوچەی گرێ سپی جێبەجێ دەکات لەهەردو بەرەی کۆبانی و جزیرەوە و بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی ئەو دو کانتۆنە و دابڕینی داعش لە سنوری تورکیا.
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە هێزەکانی پاراستنی و گەل و پاراستنی ژنان بە هاوبەشی کەتیبەی بورکان فوراتی سەر بە سوپای ئازاد دەستی بە هێرش کردوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی گرێ سپی و تائێستا دو گەندی لە سنورەکە رزگارکردوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکانی رۆژئاوای کوردستان دو گوند لە دوری (35) کیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی سەرێکانی لە چەکدارانی داعش پاککراونەتەوە و له ئێستاشدا یه‌په‌گه هێزێكی گه‌وره‌ی كۆكردوه‌ته‌وه به پشت به‌ستن به ده‌یان تانك و زرێپۆش و تۆپخانه كه له‌م دوایه‌دا له شه‌ڕه‌كانی داعشدا ده‌ستی كه‌وتون، بۆ گرتنه‌وه‌ی گرێ سپی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رۆژئاوای کوردستان بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گرێ سپی له دو كانتۆنی جزیره‌و كۆبانێوه، ده‌ستی پێكردوه، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه ستراتیژیترین جێگایه بۆ كوردان و به كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی، كانتۆنی جزیره و كۆبانێ به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و جگه له‌وه‌ش سنوری داعش به توركیاوه نامێنێت و داعش ناتوانێت چه‌كداری نوێ و پێداویستی پێبگات.
وتیشی :" به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه داعش به ته‌واوه‌تی له خۆرئاوای كوردستان شكست ده‌خوات و (80%)ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به جیهانی ده‌ره‌وه نامێنێت". |