(سبەی):
خولی نوێی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات و له كارانامهی حكومه‌تیشدا، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی جیابونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا و پێداچونه‌وه به یاساكانی كۆچبه‌راندا هاتوه.
دوای هەڵبژاردنەکەی حەوتی ئەم مانگەی پەرلەمانی بەریتانیا، ئه‌مڕۆ خولی نوێی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، ده‌ستی به كاره‌كانی كرد‌و شاژن ئیلیزابێسی دوه‌م، كه ته‌مه‌نی (89) ساڵه، كارنامه‌ی حكومه‌تی خوێنده‌وه.
حكومه‌تی نوێی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن پارتی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤد كامیرۆن، پێكهێنرا، كه له ههڵبژاردانهكهدا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و له كۆی (650) كورسی، توانیی (331) كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌پێی ئه‌و كارنامهیەی شاژنی به‌ریتانیا خوێندیه‌وه، كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، كارده‌كات بۆ سه‌قامگیریی ئابوری و كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه و باشتركردنی سیستمی ته‌ندروستی.
شاژن راشیگه‌یاند: كار بۆ كۆنترۆڵكردنی پرسی كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن و رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
له كارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی پارێزگاران، جه‌خت له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی جیابونه‌وه له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كراوه‌ته‌وه و له‌و باره‌یه‌وه شاژنه ئیلیزابێس رایگه‌یاند: كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، پێداچونه‌وه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات و پابه‌نده به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێش كۆتایی ساڵی (2017). |