Print
 ئه‌ردۆگان داوای له‌ حوسنی‌ موباره‌ك كرد وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی‌ گه‌لی‌ میسر بداته‌وه‌
Wednesday, February 2, 2011
 (سبه‌ی‌):
له‌ وتارێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ ‌(سێشه‌ممه) له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ توركیادا پێشكه‌شی‌ كرد، ره‌جه‌ب ته‌ئیب ئه‌ردوگا داوای‌ له‌ حوسنی‌ موباره‌ك كرد وه‌ڵامی‌ داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسری‌ بداته‌وه‌.
له‌ وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆگان به‌ موباره‌كی‌ وتوه‌: وه‌ڵامی‌ هاوار و داواكاریه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ر بده‌ره‌وه‌... پێویسته‌ له‌سه‌رت ئه‌و خواستی‌ گۆڕانه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر داوایده‌كات جێبه‌جێ بكه‌یت.
ئه‌وه‌شی وتوه‌: به‌ موباره‌ك ده‌ڵێم، ئێمه‌ مرۆڤین و سه‌ره‌نجام له‌ناوده‌چین.
Sbeiy.com © 2007