|
هه‌ولێر؛ بۆ پشتگیری خه‌ڵکی سلێمانی، ئاماده‌کاریی بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری ده‌کرێت |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی چین و توێژه جیاوازه‌کانی هاوڵاتیان زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شداو بۆ پشتگیری کردنی خه‌ڵکی شاری سلێمانی، ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌هه‌ولێر ده‌کرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هۆگر چه‌تۆ، چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی) رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) له‌شاری هه‌ولێر رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ئاماده‌كاری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان.
وتیشی: له‌و دانیشتنه‌دا رێكخستن بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان ده‌كرێت و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌نێوان چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌و چالاکوانه‌ی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تائێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه مۆڵه‌ت بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه وه‌رده‌گیرێت یان نا، ره‌نگه ئه‌وه‌ش له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
ماوه‌ی (6)رۆژه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی هاوڵاتیانی کورد له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و تێکڕا ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران و روداوه خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی سلێمانی ده‌که‌ن، که پاش ته‌قه‌کردن له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌کانی لقی چواری پارتییه‌وه، ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی کوژران و برینداربون.
هێژا محه‌مه‌د
|
|
|