|
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ: سوتێنه‌رانی كه‌ناڵی NRT پاسه‌وانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و نه‌یانهێشت دۆسیه‌كانیان ببینین |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی هه‌بونی شه‌ش كه‌س له سوتێنه‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی NRT پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) حه‌وت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی (ئێمرجنسی) شاری هه‌ولێریان كرد به‌مه‌به‌ستی دڵنیابون له دروستی ئه‌و هه‌واڵه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی كه‌سه سوتاوه‌كان نه‌یانهێشت دۆسیه‌كانیان ببینین و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له رێگه‌ی وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و پاسه‌وانانه بۆ ده‌رده‌كات.
نه‌ریمان عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی شاری هه‌ولێرمان كرد به مه‌به‌ستی دڵنیابون له هه‌واڵی هه‌بونی سوتێنه‌رانی كه‌ناڵی NRT، له‌سه‌ردانه‌كه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت شه‌ش كه‌س له سوتێنه‌رانی كه‌ناڵه‌كه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون و باسی له‌وه‌شكرد پێنج كه‌س له لیژنه‌ی ناوخۆ و جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ناوبراو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان كرد، دڵنیابوین له هه‌بونی ئه‌م كه‌سانه له به‌شی سوتاوی و بڕبڕه‌ی پشت به‌شی ژنان، به‌ڵام پاسه‌وانانی ئه‌م كه‌سانه نه‌یانهێشت گفتوگۆیه‌كی پێویستیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین و زۆر هه‌وڵماندا دۆسیه‌ی نه‌خۆشه‌كان هه‌ڵبده‌ینه‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانانی ئه‌م نه‌خۆشانه‌یه نه‌یانهێشت و دۆسیه‌ی ئه‌م سوتاوانهیان له ژێر ده‌ستی ئێمه و پزیشكان ده‌رهێناو نه‌یانهێشت له‌گه‌ڵ خۆمان بیهێنین.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، دوایی كه گه‌ڕاینه‌وه بۆ په‌رله‌مان سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانمان كرد و كێشه‌كه‌مان له‌گه‌ڵی باسكرد و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش له رێگه‌ی وه‌زیری ناوخۆ پێی راگه‌یاند ده‌بێت ئه‌م پاسه‌وانانه ده‌ستگیر بكرێن و نه‌خۆشه‌كانیش له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه و تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. |
|
|