Print WWW.SBEIY.COM
 بە ڤیدیۆ: بروس لی بچوك.. سێ ملیۆن بینەر لە سێ رۆژدا
04/05/2015 21:26:52
(سبەی):
لە ماوەی 3 رۆژدا ڤیدیۆی منداڵێكی پێنج ساڵان زیاتر لە 3 ملیۆن بینەری هەبوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، ئەم منداڵە سالایی جوڵە‌و دەنگی بروس لی دەكاتەوە.
ریوجی ئیمای منداڵێكی ژاپۆنییە وەك لە ڤیدیۆكەیدا دەردەكەوێت رێك دەڵێی كۆپیكراوی بروس لی-یە بە منداڵی‌و هاوشێوەی خۆی جولە دەكات‌و لەگەڵ جولەكانیشدا وەك ئەو دەقیژێنێت.
ئیمای زۆر بە وردی جولەكانی بروس لی ئەكتەری بەناوبانگی یارییە جەنگییەكان دوبارەدەكاتەوە كە لە حەفتاكانی سەدەی رابردودا لە لوتكەی ناوبانگدا بو.
باوكی ئیمای لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب لاپەڕەیەكی تایبەتی بۆ كوڕەكەی كردوەتەوە‌و جولە وەرزشییەكانی وێنە دەگرێت‌و لەوێ بڵاوی دەكاتەوە.