Print WWW.SBEIY.COM
  بەڤیدیۆ؛ بینای پەرلەمانیان هێلکەباران کرد
07/05/2015 17:59:16
(سبەی):
خۆپیشاندەرانی شاری سکوبییەی مەقدۆنیا، بە بەرد و هێلکە هێرشیانکردە سەر بینای پەرلەمانی وڵاتەکەیان، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر هەڵوێستی دەسەڵاتداران سەبارەت بە پەردەپۆشکردنی چەند حاڵەتێکی کوشتن لە ساڵی (2011)دا.
زوران زایف، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی مەقدۆنیا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەی بەوە تۆمەتبارکرد کە کوشتنی هاوڵاتییەکی (21) ساڵیان پەردەپۆشکردوە، کە ئەو کاتە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
لەکاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی بردنەوەی پارتی دیموکراتی و یەکێتی و رێکسختنی ناوخۆی شۆڕشی مەقدۆنیا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ساڵی (2011)دا،  پۆلیسی ئەو وڵاتە هێرشیانکردە سەر هاوڵاتییەکی تەمەن (21) ساڵ و لێیاندا هەتا مرد و بڵاوبونەوەی تۆماری ڤیدیۆیی ئەو روداوە شەپۆلێک ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا و تائێستاش بەردەوامە.