Print WWW.SBEIY.COM
 شەست و هەشتەمین فێستیڤاڵی کان دەستپێدەکات
12/05/2015 17:36:17
(سبەی):
بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، شەست و هەشتەمین فێستیڤاڵی کان بەبەشداری (83) فیلم دەستپێبکات و ژمارەیەک لەو فیلمانەش پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی چڵە خورمانی ئاڵتونی.
 لە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا (83) فیلم نمایش دەکرێن و هەریەک لە ئەکتەری فەڕەنسی سۆفیە ماراسیئو، سینەماکاری کەنەدی زایڤەر دالۆن، ئەکتەری بەریتانی سیەنا میلەر، دەرهێنەری مەکسیکی گیولەرمۆ دەل تۆرخ، ئەکتەری ئیسپانی رۆسی دە پالما، گۆرانیبێژی مالی رۆکیا تراور و ئەکتەری ئەمریکی جاک گیلانهال وەک لیژنەی دادوەر بەشدار دەبن.
هەروەها هەردو برای دەرهێنەر جۆیل و ئیسان کۆهین سەرۆکایەتی لیژنەی دادوەری دەکەن و بڕیاریشە لە (25)ی ئایاردا فێستیڤاڵەکە بە دابەشکردنی خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتونی کۆتایی ثێبێت.
هەریەکە لەم فیلمانەش پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی چڵە خورمای ئاڵتونی (سیناریۆ: دەنیس ڤیلەنوەڤ، زەسی ئۆف تریس: گوس ڤان سانت، لاولدەر زان بۆمبس: جۆشیم تریەر، یوز: پاولۆ سۆرەنتینۆ، ساول فیا: اسزلۆ نەمەس، میا مادری: نانی مۆرەتی، مۆن رۆئی: مایوەن، لۆبستەر: یۆرگۆس لانزیمۆس، ماکبەز: جەستین کورزەل، ئومیماچی دیاری: هیرۆکازو کۆرە ئەدا، شان هی گورەن: جیا ژانگ کە،  نیە یینیانگ: هۆو هسیاو هسیەن،  کارۆل: "تۆد هاینەس، راکۆنتۆ دەی راکۆنتی: ماتیۆ گارۆنە، مارگوریتەر ئەت ژولیەن: ڤالەریە دۆنزەلی، لا لۆی دو مارچ: ستیفن بریز، دیپان: جاکوس ئاودیارد).