Print WWW.SBEIY.COM
 (نیشتیمانی داستان) کتێبێکی نوێی روسییەکانە لەسەر مێژوی کورد
17/05/2015 18:32:57
(سبەی):
کتێبێکی نوێی رۆژهەڵاتناسە روسییەکان لەسەر مێژو و کلتور و کەلەپوری کورد بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای گازپرۆمەوە چپکراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەبەشداری مەسعود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا متیبی (نیشتیمانی داستان) بڵاوکرایەوە کە لەلایەن رۆژهه‌ڵاتناسانی روسی نوسراوە سەبارەت بە‌ مێژو و كولتوری كورد.
لەمەراسیمەکەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: كتێبی نیشمانی داستان‌ كۆمه‌ڵێك لایه‌نی هونه‌ری و مێژویی له‌خۆ گرتوه‌، ئه‌مه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌دێت‌ کە كورد له‌ روسیا گرنگی خۆی هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش كولتور مێژوی كورد ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات.
وتیشی:" ئێمه‌ ده‌زانین رۆژهه‌ڵاتناسی له‌ روسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و به‌تایبه‌تی كورد گرنگی خۆی هه‌یه".
هاوکات میخال به‌گدانۆف، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیای فیدراڵ رایگه‌یاند "بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌ هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیم له‌ عێراق، کتێبی نیشتمانی داستان گرنگی خۆی هه‌یه‌ كورد و روسیا مێژویه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه‌.
وتیشی:" په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و روسیا له‌ڕوی ئابوری و سیاسی و په‌ره‌پێدانی وه‌ربه‌رهێنان بۆ هه‌ردولا گرنگه‌ به‌تایبه‌تی ئێستا كه‌ كۆمپانیای گاز پرۆم له‌ كوردستان، كار ده‌كات و چالاكه".