| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             له‌مساڵدا (853) كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی تۆمار كراون | 
                     
                    
                        | 
                            23/05/2015   12:09:00 | 
                     
                    
                        
                            (سبەی): 
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایدەگەیەنێت، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ناوی (853) كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانییان تۆمار کردوە و جگە لەوەش (126) لق و نوسینگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كراونه‌ته‌وه. 
فریاڵ ئه‌كره‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماركردنی كۆمپانیاكان له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندوه: له ماوه‌ی چوار مانگی تابردودا، وه‌زاره‌تی بازرگانی ناوی (779) كۆمپانیای ناوخۆیی و (74) كۆمپانیای بیانی تۆماركردە. 
وتیشی: جگە لە تۆمارکردنی ناوی ئەو کۆمپانیایانە، (126) لق و نوسینگه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش لە عێراق کراونەتەوە. 
ناوبراو ئەوەشی خستەڕو، ئه‌و كۆمپانیا بیانییانه‌ی له‌م ساڵدا تۆماركراون، كۆمپانیای (ئەمەریکی و تورکی و ئێرانی)ن. | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |